ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نه‌وتى خاو به‌رزترین ئاستى له سێ ساڵى رابردوودا تۆماركرد، به‌شێوه‌یه‌ك برێنت گه‌یشته 69 دۆلار و خاوى ئه‌مه‌ریكیش به‌رزترین ئاستى تۆماركرد و گه‌یشته 63 دۆلار و 43 سه‌نت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌وه، به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ، به‌یانى ئه‌مڕۆ نه‌وتى برێنت گه‌یشته 69 دۆلار و 14 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخه له مانگى ئایارى 2015وه تا ئێسته تۆماركرابێت.
خاوى ئه‌مه‌ریكیش (نایمكس) به هه‌مانشێوه به رێژه‌یه‌ك به‌رز بووه‌وه گه‌یشته 63 دۆلار و 43 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌م نرخه‌ش له كانوونى یه‌كه‌مى 2014وه تا ئێسته به به‌رزترین نرخ داده‌نرێت.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنى نرخه‌كانیش دواى پلانێكى ئۆپیك دێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م، به هاوكاریى له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوه‌كه‌ن، هۆكارێكى تریش گرژییه‌كانى ئێران و دابه‌زینى بڕى كۆگه‌كراویش خاوى ئه‌مه‌ریكى بوو.
له سێ ساڵى رابردوودا نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى دنیا نزمترین ئاستى تۆماركرد، كه ته‌نگژه‌ى ئابوورى و سیاسى بۆ كۆمه‌ڵێك وڵات دروست كرد.