به‌پێی ئاماره ئابوورییه‌كان، ڕێژه‌ی بێكاری له ناوچه‌ی یۆرۆ جارێكی تر دابه‌زیوه و بۆ پێش نۆ ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و گه‌شه ئابوورییه‌ی له ماوه‌ی ساڵی پاردا به‌خۆیه‌وه بینیوه.
نووسینگه‌ی ئاماری سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌روپا (یۆرۆستات) ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ڕێژه‌ی بێكاری له ناوچه‌ی یۆرۆ كه 19 وڵات ده‌گرێته‌وه بۆ 8.7% له تشرینی دووه‌می پار و كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش واتا ئاستی كانوونی دووه‌می ساڵی 2009 كه 8.8% بوو تێپه‌ڕ ده‌كات.
یۆرۆستات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ، 107 هه‌زار كه‌سی تر له بێكاری ڕزگاریان بووه و كۆی گشتیی بێكاره‌كان ده‌گاته ته‌نیا 14 ملیۆن و 263 هه‌زار كه‌س.
دوای چه‌ند ساڵ له دابه‌زینی ئاستی ئابووریی ئه‌وروپا، به‌هۆی سیاسه‌تی قه‌رزی بانكه‌كان كه بووه هۆی دابه‌زینی ئاستی ئابووری ئه‌و وڵاتانه، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانیان، جارێكی تر ئابوورییه‌كه‌یان به‌رز بووه‌وه و ڕێژه‌ی بێكاریش كه‌می كرد.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، له‌و ناوچانه‌ی كه به دراوی یۆرۆ كار ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی بێكاری به‌و شێوه‌یه كه‌می نه‌كردووه، ته‌نیا له ئه‌ڵمانیا نه‌بێ كه كه‌مترین ڕێژه‌ی بێكاری به 3.6% تۆمار كردووه، ئه‌وانی تر به گشتی ڕێژه‌ی بێكاری تێیاندا به‌رزه، بۆ نموونه یۆنان 20.5%، ئیسپانیا 16.7٪ و ئیتاڵیا 11% .