سێ پزیشك گوتیان مردووه‌ كه‌چی زیندوو بووه‌وه‌


تاوانبارێك له‌ ئیسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی سێ پزیشك دڵنیایی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر دا كه‌ مردووه‌، ئینجا له‌ ناو به‌فرگری مردووان هه‌ستایه‌وه‌ و ده‌ركه‌وت زیندووه‌.

"گۆنراڵۆ مۆنتۆنیۆ" تاوانبارێك بوو له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی ئیسپانیا ده‌ژیا، دوای ماوه‌یه‌ك تووشی نه‌خۆشییه‌ك بوو، دواتر لێدانی دڵی وه‌ستا و جه‌سته‌ی به‌ مردوو ده‌چوو، له‌به‌رئه‌وه‌ سێ پزیشكی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌كه‌ پشكنینیان بۆ كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت مردووه‌، ئه‌م جه‌سته‌یه‌ كه‌ گوایه‌ لاشه‌ی مردووه‌، برا بۆ ژووری توێكاری و تا دوایین پشكنینی بۆ بكرێت، له‌وێشه‌وه‌ هه‌ر به‌ مردوو دانرا و برایه‌ ناو به‌فرگری مردووانه‌وه‌، كه‌چی له‌وێ له‌ سه‌رما هۆشی هاته‌وه‌ خۆی و دڵی ده‌ستی به‌ لێدان كرد.

پزیشكه‌كان كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م رووداوه‌ كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه‌ كه‌ وای لێ كردووه‌ دڵی به‌و ڕێژه‌یه‌ هێواش لێ بدات و جه‌سته‌ی سڕ بێت، خێزانه‌كه‌شی به‌ میدیاكانیان گوت، هه‌ر پزیشكێك كه‌ پشكنینی بۆ ئه‌و پیاوه‌ ئه‌نجام داوه‌، دوودڵ بوون له‌ مردنه‌كه‌ی، بۆیه‌ كردنه‌وه‌ی سنگیان دوا خست و ئه‌نجامیان نه‌دابوو.

سه‌رچاوه‌/ لبنان24


وشە - ڕێناس شابان


PM:02:48:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 5298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌