به‌پێى نووسراوێكى فه‌رمى كه له فه‌رمانگه‌ى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ ده‌رچووه، رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه بۆ تاتوێكردنى پڕۆژه یاساى بودجه و هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نووسراوێكى فه‌رمى له فه‌رمانگه‌ى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كراوه، داوا كراوه له 14/1 یه‌كشه‌مى داهاتوو سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له هۆڵى ده‌ستوورى ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ى سێ بابه‌ت، پڕۆژه یاساى بودجه، یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌و كێشانه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران روویان داوه.
ئه‌م نووسراوه ژماره 10ى له‌سه‌ره بابه‌ته‌كه‌ى به بابه‌تى / كاروبارى ئه‌ندامان، ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كراوه. چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌م نووسراوه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان پێیوایه "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوا به‌شى سیناریۆى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه". چونكه پێشتر كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق داواى كردبوو له 20/1 بودجه‌ى بۆ ته‌رخان بكرێت بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان بكات، كه‌چى تا ئێسته خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساى بودجه نه‌كراوه و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه.