ژنێكی خاوه‌ن هاوسه‌ر و منداڵ، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه، ئه‌و ژنه ده‌ڵێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ گرنگی پێ نادات، كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كییان له‌سه‌ر سه‌رجێیه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌ند مانگ جارێك له‌گه‌ڵیدا ناخه‌وێت. ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌ر له شه‌وی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه و ماوه‌ی نۆ ساڵه چاره‌سه‌ر نه‌بووه. ئه‌و ژنه باس له‌وه ده‌كات، ڕه‌نگه له كۆمه‌ڵگه به ژنێكی بێ ئابڕوو ناو ببرێت، به‌ڵام خۆی ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌م له جێی من بووایه، ئه‌وا نه‌ك ناپاكی ده‌كرد، هه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژ ئابڕووی ده‌بردم و ده‌ری ده‌كردم.
شنۆ به‌م شێوه‌یه ورده‌كاریی ژیانی سۆزداریی خۆی و ڕزگاری هاوسه‌ری ده‌گێڕێته‌وه: ماوه‌ی دوو مانگ ده‌زگیراندار بووین، له‌و ماوه‌یه‌دا كه پێویست بوو زۆر شت له‌باره‌ی ژن‌بوون و پیاوبوون و جه‌سته‌ی خۆمان بڵێین، به‌ڵام هیچی تێدا نه‌گوترا، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك جاریش هیچ قسه‌یه‌كمان له‌باره‌ی سێكس نه‌كردبوو، هیچ ده‌ستبازیی و لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كیش ڕووی نه‌دا. من وا بیرم كرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی به‌ڕێزه، بیه‌وێت له ژیانی هاوسه‌رگیری موماره‌سه‌ی بكات و نه‌یه‌وێ پێش كاتی گه‌یشتنی شته‌كان بكه‌وێ، به‌ڵام هه‌ر شه‌وی یه‌كه‌م هه‌موو شتێك ڕوون بووه‌وه و ده‌ركه‌وت ڕزگار نه‌یده‌توانی سه‌رجێیی بكات و زۆر سه‌خت بوو به‌لایه‌وه. ماوه‌ی دوو هه‌فته تێپه‌ڕی كرد، من هه‌موو شه‌وێك به‌ده‌ست ئه‌و لێدانم ده‌خوارد، چونكه كاتێك نه‌یده‌توانی و هیچ هه‌ستێك له "هین"ی‌دا نه‌بوو، داخه‌كه‌ی به من ده‌ڕشت و لێی ده‌دام. هه‌رچۆنێك بوو دوای دوو هه‌فته بووم به ژن و توانی سه‌رجێییم له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه، تا سێ مانگ نه‌هاته‌وه به‌لامدا.
ئه‌و باسی سه‌ره‌تاكانی ژیانی هاوسه‌ری خۆی و ڕزگار ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌سوومدا ده‌ژیاین، ژیانم زۆر نائارام بوو، تازه بووك بووم، من له لایه‌كی ژووره‌كه ده‌خه‌وتم و ڕزگار له‌لایه‌كی تر، خه‌سووشم هه‌ر له یه‌كه‌م مانگه‌وه بیانووی منداڵی لێ ده‌گرتم و ده‌یگوت تا زووه ده‌بێ یه‌كه‌م منداڵت ببێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ كه مێرده‌كه‌م نه‌ك نایه‌ت به‌لامدا، توانای سێكسیشی نییه و وه‌ك دوو غه‌ریبه له ژوورێكدا ده‌خه‌وین. به‌ڵام ڕزگار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد ئه‌گه‌ر لای كه‌س باسی بكه‌م ده‌مكوژێت.
به‌م شێوه‌یه من و ڕزگار ماوه‌ی شه‌ش ساڵمان به‌ڕێ كرد و منداڵمان نه‌بوو، ئه‌م ماوه‌یه‌ش بایی ئه‌وه درێژ بوو چه‌ندان جۆر قسه‌مان بێته سه‌ر و زۆرینه‌ی تۆمه‌ته‌كانیش بۆ من بوو كه نه‌زۆكم و ناتوانم منداڵم ببێت. خزم و هاوڕێ و دراوسێكانمان هه‌ر كه‌س به شێوه‌یه‌ك هێرشیان ده‌كرده سه‌رم و توانجیان لێ ده‌دام كه منداڵم نابێ، هه‌زار ناو و ناتۆره‌یان لێ نام و منیش نه‌مده‌توانی هیچ بڵێم.
له دوای شه‌ش ساڵ له ژیانی هاوسه‌رگیری، له‌لایه‌ن ماڵی باوكی ڕزگار ئاشكرا ده‌بێت كه كوڕه‌كه‌یان كێشه‌ی هه‌یه و هۆكاری نه‌بوونی منداڵ به‌هۆی گرفتی كوڕه‌كه‌یانه، بۆیه ڕازی ده‌كه‌ن سه‌ردانی پزیشك بكات، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌رمان وه‌رده‌گرێت و به‌شێك له كێشه‌كانی چاك ده‌بێ و ده‌بن به خاوه‌نی منداڵێك، به‌ڵام له‌گه‌ڵ وازهێنان له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، بارودۆخی ڕزگار وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه.
شنۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و بارودۆخه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر ماندووی كردووه، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ كات وه‌ك پیاو ئه‌ركی خۆی به‌جێ نه‌هێناوه، نه‌یتوانیوه له ئه‌ویش تێ بگات كه له بچووكترین خاڵدا سووكایه‌تی پێ كردووه و پێی گوتووه ژنێكی بێ ئابڕووی، له‌تاو سێكس و سه‌رجێیی ئاوا هار بووی و چه‌ندان قسه‌ی تریشی پێ گوتووه.
نایشارێته‌وه كه هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی هانده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نزیكترین هاوڕێی ڕزگار نزیك ببێته‌وه و بكه‌ونه پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستییه‌وه، ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه له پێوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "قاسم" له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامدانی سێكس نییه، ئه‌گه‌رچی له‌و ڕووه‌وه به ته‌واوی حه‌زه‌كانی بۆ پڕ ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییانه‌ی ناو ڕۆحییه‌تی كه هاوسه‌ره‌كی بۆی دروست كردووه، چونكه وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ڕزگار ته‌نیا له سێكسدا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه به‌رانبه‌ری، به‌ڵكو هیچ كات وه‌ك ژنێك ئاسووده‌یی و ئارامی و خۆشه‌ویستی له باوه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بینیوه، له كاتێكدا قاسم هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێ به‌خشیوه و هه‌ست ده‌كات ئه‌وه‌ی له ڕزگاردا بۆی ده‌گه‌ڕا، له‌مدا ده‌ستی كه‌وتووه.
ترسی گه‌وره‌ی شنۆ له‌وه‌یه، كاتێك پێوه‌ندییه‌كه‌یان ئاشكرا ببێت، ڕزگار كوڕه‌كه‌ی لێ بستێنێت و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر تاوانیشم كردبێ، ئه‌وا تاوانباری سه‌ره‌كیی هاوسه‌ره‌كه‌مه، چونكه له سه‌ره‌تاوه ژیانی تێك داوه، نه ڕازی بووه به‌وه‌ی لێی جیا ببمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی تر بۆ خۆم دروست بكه‌م، نه توانیویه‌تی وه‌ك پیاوێك ببێت به پشت و په‌نا بمخاته خۆشییه‌وه.
شنۆ ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌رگیز سێكس بابه‌تی سه‌ره‌كی نه‌بووه، پێوه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ قاسمدا به ته‌واوی ڕۆحییه و به دڵ یه‌كتریان خۆش ده‌وێ و له قووڵایی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌وه‌یه كه سه‌رجێییش ده‌كه‌ن، ڕزگار وێڕای كه‌موكوڕییه جه‌سته‌یی و سێكسییه‌كان، پیاوێكی زۆر خراپ بوو، به‌رپرسیاریی نییه به‌رانبه‌ر خۆی و منداڵه‌كه‌شی، هه‌ر خۆشی ناچاری ئه‌وه‌ی كردووه په‌نا بۆ كه‌سێكی تر ببات كه لێی تێ بگات و خه‌مه‌كانی بڕه‌وێنێته‌وه.
وشه/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان