بۆ دووربوونمان لە نەخۆشی و گرفتە تەندروستییەكان دەبێت پەنا ببەین بۆ چەندان جۆر لە چارەسەری جیاواز، بەڵام یەكێك لە باشترین چارەسەرەكان ئەوەی، كە خۆت بپارێزیت بە ڕاكردن بۆ ماوەی سەعاتێك و كەم كردنەوەی خواردن.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
quora" دا بڵاو كراوەتە و باس لە سوودەكانی ڕاكردن دەكات بۆماوەی یەك سەعات بەشێوەیەكی ڕۆژانە و دەڵێت، پسپۆران ئەوەیان خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەی، كە مرۆڤ ببێتە خاوەن جەستەیەكی بەهێز و چالاك و تەندروست پێویستە ڕۆژانە بۆ ماوەی یەك سەعات ڕابكەن، هەروەها ئەم ڕاكردنەیش وایان لێ دەكات كێشیان دابەزێنن و پارێزگاری لە كێشیان بكەن، بەڵام بۆ ئەم مەبەستانە پێویستە رۆژانە بۆ ماوەی یەك سەعات وەرزش بكەن.
توێژەرەوەكان پێیان وایە، كە وەرزشكردنی رۆژانە یەكێكە لەو رێگەیانەی، كە دەتوانن بەكاریبهێنن بۆ دوور كەوتنەوە لە كێشی زۆر و چەندان نەخۆشی، كە رەنگە لە ئەنجامی كێشی زۆرەوە تووشیان ببێت، لە هەمان كاتدا دەتوانن بەم وەرزشە خۆیان بپارێزن لە نەخۆشییەكانی دڵ، كە بە پەستانی زۆر تووشی دەبن و كۆلستڕۆڵی زیادە لە لوولەكانی خوێندا كۆنترۆڵ بكەن.