ئەپڵ نوێترین بەرهەمی دەخاتە بازاڕەوە

:: PM:05:44:10/01/2018 ‌

دوای ئەوەی كۆمپانیای ئەپڵ چەندان بەرهەمی ناوازەی خستە بازاڕەكانی دنیاوە، ئێستە كار لەسەر نوێترین بەرهەمی خۆی دەكات، كە بەنیازه‌ لە ساڵی 2018 دا بیخاتە بازاڕەكانەوە.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "thesun" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیایی ئەپڵ دەكات، كە لە ساڵی 2018  دا دەیخاتە بازاڕەكانی دنیاوە و دەڵێت، كۆمپانیای ئەپڵ ئەوەی ڕوون كردووەتەوە، كە وابڕیارە لە ساڵی 2018  دا پەرە بدات بە مۆبایلی ئایفۆن X و بە چەند تایبەتمەندییەكی نوێوە بیكات بە مۆبایلی جۆری ئایفۆن "XL" و بیخاتە بازاڕەكانی دنیاوە.

ماڵپەڕەكە ئەوەی خستووەتە ڕوو، كە وا بڕیارە لە ساڵی 2018 كۆمپانیایی ئەپڵ جۆری "Iphone  XL" بە چەندیان تایبەتمەندی جیاوازەوە بخاتە بازاڕەكانی دنیاوە، هەروەها ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە شاشەكەی قەبارەی6.1 ئینج دروست دەكات، هەروەها كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە دەكرێت لە مانگی نۆی ئەم ساڵدا ئەم جۆرە ئایفۆنە بەرهەم بهێنرێت و بخاتە بازاڕەكانەوە، بەگشتی كۆمپانیاكە باسی لە تایبەتمەندییە نوێكانی ئایفۆن XL ناكات.






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان