خواردنی توێكڵی باینجان لەم كێشانە دەتپارێزێت

:: PM:05:46:10/01/2018 ‌

پسپۆڕانی بواری خۆراك ئەوەیان روون كردووەتەوە، كە توێكڵی باینجان دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی مرۆڤ لە نیشانەكانی پیربوون و لەناوبردنی ئەو خانانەی كە دەبنە هۆی زوو سەرهەڵدانی نیشانەكانی پیری لای مرۆڤ.

بەپێی توێژینەوەیەك، كە لە ماڵپەڕی "livestrong" دا بلاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی توێكڵی باینجان دەكات و دەڵێت، توێژەران ئەوەیان روون كردووەتەوە، كە توێكڵی باینجان دەوڵەمەندە بە مادەی "باسیۆلین"، ئەم مادەیە وەك دژە ئۆكسانێك وایە بۆ رێگرتن لە زوو دەركەوتنی نیشانەكانی پیری، هەروەها رێگری دەكات لە تێكچوون و چرچ بوونی پێستی دەموچاو.

توێژەران ئاماژەیان بەوە كردووە و ڕوونیان كردووەتەوە، كە توێكڵی باینجان خانەكانی پێست دەپارێزێت لە لەناوچوون و پارێزگاریان لێ دەكات، هەروەها توێكڵی باینجان ڕێژەیەكی كەمی كالۆری تێدایە، كە ڕێگرت دەكات لە قەڵەوبوون، هەروەها ترشە كاریگەرەكان لە پێكهاتەیدایە، كە زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش لە خوێن.

خواردنەوەی ئاوی توێكڵی باینجانیش بەسوودە بۆ تەندروستی ئێسك و جەستە، كە یەك كوپ لەم ئاوە ڕێژەی 188 میلی گرام كالۆری لەخۆ دەگرێت و حەوت میلی گرام كالیسیۆم و11  میلی گرام مەگنیسیۆم و 2.5 گرام لە مادە ڕێشاڵییە بە سوودەكان، كە ئەم مادانە جەستە لە زۆر نەخۆشی دەپارێزن.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان