ئه‌ستێره و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" دوو وێنه‌یەی ورووژێنه‌ری نوێی خۆی لە پێگه‌ی تایبه‌تی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاو کردەوە.
وێنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی كارداشیان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ر‌كه‌وتووه، یه‌كێكیان له كاتی چوونیه‌تی بۆ یانه‌ی شه‌وانه و ئه‌وه‌ی تریشیان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی و له‌و یانه‌یه و خواردنه‌وه‌ی شیره، گرتوویه‌تی.
ئه‌م وێنانه‌ی كارداشیان سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه عه‌ره‌بییه‌كانی ته‌نیوه‌ته‌وه، له كاتێكیشدا ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كارداشیان ئه‌م جۆره وێنانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به كیم كارداشیان، له 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له لۆس ئه‌نجلس، كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه، له ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری میوزك "ده‌یمن تۆماس" پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له 2003 له یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دوای ئه‌و جیابوونه‌وه كیم ڕه‌فتاره‌كانی به ته‌واوی ڕووی له گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕ‌اكێشا، له شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی "ڕه‌ی جه‌ی" دزه‌ی كرد، كه له 2003 دا تۆمار كرابوو، له ساڵی 2006 كیم چووه ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه به ناوی D-A-S-H له كاله‌بۆسه‌س له كالیفۆرنیا.