لە پێشانگەیەكی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا بۆ ساڵی 2018 كۆمپانیای تۆیۆتا نوێترین ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراون مۆدێل 2018ی ئاشكرا كرد، ئەوەیشی ئاشكرا كردووە، بڕیارە لەسەرەتای ئەم ساڵەوە ئۆتۆمبێلەکە بخرێتە بازاڕەكانی دنیاوە.
بەپێی هەواڵیك، كە لە ماڵپەڕی "
carsmoto" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای تۆیۆتا دەكات و دەڵێت، كۆمپانیای تۆیۆتا لە ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری "تۆیۆتا كراون" بەرهەم دێنێت و دەیخاتە بازارەكانی دنیاوە، ئەمەیش لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پێشانگەیەكی تایبەتی ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، نمایشی ئەو ئۆتۆمێلانەی تێداكراوە، كە بڕیارە لە ساڵی 2018دا بخرێتە بازاڕەكانی دنیاوە.
ئۆتۆمبێلی جۆری كراون دروستكراوی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنییە، بە چەندان تایبەتمەندی نوێ و ناوازەوە بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام ئێستە كۆمپانیاكە هیچ تایبەتمەندیەكی ڕوون نەكردووەتەوە بۆ كڕیاران، هەرچەندە نرخی زیاترە بەراورد بە ئۆتۆمبێلەكانی تری ئەم كۆمپانیایە، بەڵام بە تایبەتمەندییەكی بەرز دروست دەكرێت، كە زۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكانی دنیا ئەم تایبەتمەندییانەی نییە و خاوەنی نیین.