هونەرمەندی ناسراوی کورد "عەزیز وەیسی" لە نوێترین بڵاوکراوەیدا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا، لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژان "دڵنیا ڕەزازی" و "ناسر ڕەزازی" دەردەکەوێت، ئه‌وه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" عه‌زیز وه‌یسی و دڵنیا ڕه‌زازی به نیازی به‌رهه‌مێكی شادیین.
دڵنیا ڕه‌زازی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "دووری تۆ" بۆ مه‌رگی (مه‌رزیه فه‌ریقی)ی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی بڵاو كرده‌وه، ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، پاشان ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠١٦دا، ڤیدیۆ كلیپێكی به ناوی "له‌و ڕۆژه‌ی" بڵاو كرده‌وه.
دڵنیا ڕه‌زازی كچی گه‌وره‌ی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردستان (ناسر ڕه‌زازی و مه‌رزییه فه‌ریقی)ین، هه‌ر له دوای له ده‌ستدانی دایكییه‌وه ماوه ماوه وێنه‌ی خۆی و دایكی یان خێزانه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه یان دایكی به ته‌نیا له پێگه فه‌رمییه‌كه‌ی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، سه‌رجه‌م وێنه‌كان نه‌بینراون و بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوی ده‌كاته‌وه.
عەزیز وەیسی، كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكان بە ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت و لە ماوەیەكی كەمدا توانی ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی بەدەست بێنێت.
عەزیز وەیسی له ساڵی ١٩٦٨ له دایك بووه، گۆرانیبێژی ناوداری شاییخوێنی کوردە، لە سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، ئێسته دانیشتووی جوانڕۆ لە رۆژھەڵاتی کوردستانە، ماوه‌یه‌كی زۆره له ڕاگه‌یاندنه‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌بووه.
بە یەكێك لە چالاكترین گۆرانیبێژەكانی كورد دادەنرێت، هەمیشە لە جەژن و بۆنەكاندا لە رۆژێكدا چەند ئاهەنگێك دەكات. ماوەیەكی زۆر بوو بێدەنگ بوو، چالاكییەكانی وەستاندبوو، خۆی دەڵێت بەهۆی بارودۆخی خراپی كوردستانەوە بووە: "ناكرێت لە ماڵێكدا شەهیدی دەستی داعش هەبێت، ئێمەش گۆرانی بڵێین و هەڵپەڕین، چونكە گۆرانی لە خۆشی‌دا دەگوترێ".