مه‌سروور بارزانی: ئەگەر رێككەوتنی 16ی ئۆكتۆبەر نەبووایە حكوومەتی عێراق جورئەتی پەلاماردانی كوردستانی نەدەكرد

مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، چەند كەسێك بۆ دەستكەوتی خۆیان و دزینی نەوتی كەركووك 16ی ئۆكتۆبەری رابردوویان كرد، ئەگەر ئەو ڕێككەوتنە نەكرا بووایە حكوومەتی عێراق جورئەتی پەلاماردانی كوردستانی نەدەكرد.

لە میانەی چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی رووداو لەبارەی كۆبوونەوەكەی رۆژی 15ی ئۆكتۆبەر لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسیار لە راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كرا و لەو بارەیەوە گوتی، كۆبوونەوەیەك لەنێوان پارتی و یەكێتی كرا هەندێك لەو برادەرانە باسی ئەوەیان كرد، كە قسەیان كردووە لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانان و چەند وڵاتێكی تر، كە شوێنێك دروست بكرێت بۆ هێزەكان، بەڵام بە هیچ شێوەیەك باسی ئەوە نەكرا، كە كەركووك رادەستی عێراق بكرێت.

زیاتر گوتی، رای ئێمە وابوو، كە كەركووك موڵكی لایەنێك بە تەنیا نییە و دەبێ‌ بە هاوئاهەنگی بڕیاری لەسەر بدەین و لەئەنجامی كۆبوونەوەكەدا پێنج خاڵ بڵاو كرایەوە، بەڵام ئەو شەوە ئەو برادەرانە چوون لە رەشاد و لە خورماتوو لەگەڵ حەشدی شەعبی و چەند بەپرسێكی ئێرانی كۆبوونەوە بۆ ئەوەی كەركووك رادەست بكەن.

" گەورەترین خیانەتی سەردەم لە مێژووی كوردایەتی ئەو خیاتەنە بوو، كە خاكی كوردستانیان فرۆشتن و كەركووكیان رادەست كردەوە، كە كاریگەری لەسەر به‌ره‌كانی جه‌نگ هەبوو وایان كرد، كە پێشمەرگە بكەوێتە دۆخێكی نالەبار، دركمان لە گفتوگۆیەك كرد بوو لەنێوان چەند كەسێكی ناو یەكێتی و بەغدا، بەلام بڕوامان نەبوو ئەو پێشمەرگانە بەقسەی ئەوان بكەن" مەسروور بارزانی وای گوت.

مەسروور بارزانی گوتی، من باسی ئەو یەكێتییە شۆرشگێرانە ناكەم، كە هەستی نەتەوەی زاڵ بوو و نەچوونە پاڵ ئەو خیانەتەی، كە چەند كەسێك بۆ دەستكەوتی خۆیان و دزینی نەوتی كەركووك كردیان  و ئەوەیش كاریگەری لەسەر هەموو هەرێم كرد ئەگەر ئەو ڕێككەوتنە نەكرا بووایە، حكوومەتی عێراق جورئەتی پەلاماری كوردستانی نەدەكرد، بەڵام كە زانی كەسانێكی هەندە ئاست نزم هەیە، كە خیانەت دەكەن بۆیە جورئەتیان كرد.

زیاتر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌..


وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:09:51:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 5980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌