چێڵسی و ئارسناڵ نەیانتوانی یەكتر ببەزێنن

:: AM:09:02:11/01/2018 ‌

شەوی رابردوو هەردوو یانەی چێڵسی و ئارسناڵ لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتای جامی یەكەتیی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلیزی لەنێو یاریگەی ستامفۆرد بریچ بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.

یاریزانانی یانەی چێڵسی لە هەردوو گێمەكەدا بەتەواوی كۆنتڕۆلی یاریگەی كردبوو، بەڵام چەندان هەلی گۆڵ تۆماركردنیان لەدەست دا و بەتایبەتیش مۆراتا و هازارد چەندان جار سەركەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی ئۆسپینای گۆڵپارێزی یانەی ئارسناڵ.

یانەی ئارسناڵ بۆ بەزاندنی یانەی چێڵسی پێویستی بەوەیە لە یاری گەڕانەوەدا تەنیا یەك گۆڵ تۆمار بكات كە بڕیارە لە رۆژی 24ی ئەم مانگە لەنێو یاریگەی ئیماڕات بێتە ئەنجامدان.

براوەی یارییەكەی نێوان یانەی ئارسناڵ و چێڵسی، لە یاریی كۆتای جامی یەكەتیی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلیزی رووبەڕووی یەكێك لە یانەكانی مانچستەر سیتی و بریستۆل دەبێتەوە، كە لە یاریی چووندا پێرێ سێشەم یانەكەی یەكەم بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، هەردوو یانەكەش لە رۆژی 23ی ئەم مانگە یاریی گەڕانەوە ئەنجام دەدەنەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م