ئه‌پی LightX كه تایبه‌ته به به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئایۆس، به كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی و چاكردنی وێنه به خێرای و كوالیتییه‌كی به‌رز كار ده‌كات و ڕێگه ده‌دات به ویستی خۆت باكگراوندهكهشی بگۆڕی.
ئه‌م ئه‌په بۆ وێنه‌ی پۆرترێت و وێنه‌ی سێڵفی، كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی داناوه وه‌ك گۆڕانی ڕه‌نگه‌كان و دانانی وێنه‌ی كارتۆنی و زیادكردنی كاریگه‌رییه ڕه‌نگه‌كان و لێكدانی چه‌ند وێنه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی تریشی تێدایه و ڕێگه‌ش ده‌دات چوارچێوه و نووسین بۆ وێنه‌كه دانێیت.
ئه‌پی LightX خۆی له‌گه‌ڵ كامێرای مۆبایله‌كه ڕێك ده‌كه‌وێ و ئاسانترین شێوه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سۆشیاڵ میدیا ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه دایده‌نێی، ڕاسته‌وخۆ دوای چاككردنی پێت ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بته‌وێ له یه‌كێك له تۆڕه‌كان بڵاوی بكه‌یته‌وه.
لابردنی باكگڕاوند و بڕینی كه‌سێك و جیاكردنه‌وه‌ی له ته‌واوی وێنه‌كه، یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی زۆر ورده و به فۆتۆشۆپ و به‌رنامه پێشكه‌وتووه‌كانی تر ده‌كرێ، ئه‌پی LightX به شێوه‌یه‌كی ئاسان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌شی بۆ كردوویت و ده‌توانی وێنه‌ی كه‌سێك به جوانی هه‌ڵبگری و له شوێنێكی تر به پێی ویستی خۆت به‌كاری بهێنی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هێڵكارییانه‌ی بۆ ئاسانكاریی دهستكارییهكانت دایناوه.
زۆر كه‌س حه‌ز ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی فلته‌ره حازرهكانهوه، وێنه‌كانیان بڕازێننه‌وه و خۆیان نه‌چنه ناو ئه‌و ورده‌كارییانه‌وه، ئه‌م به‌رنامه‌یه به ده‌یان فلته‌ری جیاوازی بۆ داناویت كه له‌گه‌ڵ حه‌زی هه‌موو جۆره كه‌سه‌كان یه‌ك ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان، لابردنی په‌ڵه و زبریی سه‌ر پێست و زۆری تر.