یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌وه‌ى به پارتى ڕاگه‌یاندووه كه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت. وه‌ك چاودێرانى سیاسى ئاشكراى ده‌كه‌ن، "یه‌كێتى له‌به‌ر دۆخی ناوخۆى ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵام ناكرێت كوردستان بكرێت به قوربانى بارودۆخى یه‌كێتى".
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له بارودۆخێكى ئاڵۆزى ناوخۆییدایه و كێشه‌ى باڵه‌كانى له‌وپه‌ڕى قووڵیدایه، به‌و دۆخه‌وه ناتوانێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، به تایبه‌ت كه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به ته‌واوی ئاستی جه‌ماوه‌ریی دابه‌زاندووه، بۆیه ده‌یه‌وێ هه‌ڵبژاردن بۆ شه‌ش مانگ تا ساڵێكى تر دوا بخرێت و ئه‌وه‌شى به پارتى گوتووه. ئه‌م داوایه‌ى یه‌كێتى له كاتێكدایه په‌رله‌مانى كوردستان بۆ دوو خولى یاسادانان ته‌مه‌نی درێژ كراوه‌ته‌وه كه نیسانی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، یه‌كێتى ئێسته له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه و له نوێترین كۆبوونه‌وه‌شدا ئه‌وه‌یان به پارتى گوتووه.
له‌باره‌ی هۆى دواخستنى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، مامه‌ند گوتى، "بارودۆخى كوردستان ئاڵۆزه و پێ ده‌چێت هه‌ڵبژاردن ئاڵۆزیى زیاتر دروست بكات، هه‌روه‌ها دۆخى ئێسته پێویستى به یه‌كڕیزیى زیاتر هه‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و تێپه‌ڕینى ئه‌و بارودۆخه سه‌خته ئابوورییه‌ى دووچارى هه‌رێم بووه".
به‌ڵام ئه‌و مه‌كته‌ب سیاسییه‌ى یه‌كێتى ڕه‌تى كرده‌وه داواكه‌ى یه‌كێتى بۆ ئه‌وه بووبێت كه یه‌كێتى ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌بێت. به‌ڵام داوای دواخستنی ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه"، یه‌كێتى هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا یه‌كلابوونه‌وه‌ى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌ى و به‌ستنى، هیچ هه‌ڵبژاردنێك نه‌كرێت. چونكه یه‌كێتى به‌م بارودۆخه‌ى ئێسته‌یه‌وه ناتوانێت په‌یامێكى هاوبه‌شى یه‌كێتییانه كه گوزارشت بێت له هه‌موو یه‌كێتى دروست بكات و ئه‌وه‌ش بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان زیانى زۆرى لێ ده‌دات، به‌تایبه‌ت كه به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێك له ده‌موچاوه دیاره‌كانى یه‌كێتى له‌و حزبه جیا بووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌یه له حاڵه‌تى خۆڕێكنهخستنهوهى یه‌كێتیدا، به‌رهه‌م ساڵح زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى یه‌كێتى به‌لاى خۆیدا به‌رێت.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى مانگى چوارى ئه‌مساڵى وه‌ك واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم دیارى كردووه و بڕیاره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
مونیره عوسمان په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، پێى وایه كه دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌وه‌ى ئێسته هه‌یه دووچارى مه‌ترسیى ده‌كاته‌وه. عوسمان به"وشه"ـى گوت، كوردستان له دۆخێكى ئاڵۆز و پڕ ته‌نگژه‌دایه، به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌ك نابێت هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر حزبێك دوا بخرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخانه".
سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیاریان داوه له ساڵى 2018دا كۆنگره ببه‌ستن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه دوابڕیار له‌سه‌ر واده‌كه‌ى بده‌ن، چونكه له نێوان باڵه‌كانى ئه‌و حزبه‌دا ناكۆكیى قووڵ له‌سه‌ر شێواز و میكانیزم و پێكهاته‌ى كۆنگره و سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى هه‌یه و به‌شێكى به‌رچاو له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى، ئاشكرایان كردووه كه ده‌بێت یه‌كێتى پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆنگره ببه‌ستێت، به‌ڵام پێ ناچێت بتوانن كۆنگره پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن.
ئامینه زكرى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى، پێى وایه كه دواخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ بارودۆخى هه‌رێم گونجاو نییه و گرنگه هه‌ڵبژاردنى نوێ له واده‌ى دیاریكراودا به‌ڕێوه بچێت. ئامینه به"وشه"ـى راگه‌یاند، "ناكرێت هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ حزبه‌كان بگونجێنرێت، به‌ڵكو ده‌بێت حزبه‌كان ئاماده‌كارى خۆیان بكه‌ن و بۆ واده‌ى دیاریكراوى هه‌ڵبژاردن و خۆیان بگونجێنن".
به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه"، پارتى نه‌رمى به‌رانبه‌ر ئه‌و داوایه‌ى یه‌كێتى نه‌نواندووه، به‌ڵام پێى گوتوون شایه‌نى گفتوگۆیه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر ده‌توانن باسى بكه‌ن. پارتی هه‌م له رێی تیمه‌كه‌ی له حكوومه‌ت و هه‌م وه‌ك حزب زۆر پێداگیری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
عومه‌ر سه‌لیم قادر مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و چاودێرى سیاسى به"وشه"ـى گوت، هه‌رێم پێویستى به هه‌ڵبژاردنه، ناكرێت كوردستان بكرێته قوربانى كێشه ناوخۆیییه‌كانى یه‌كێتى". دووپاتیشی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ شه‌ش مانگ یا ساڵێكى تر دوا بخرێت، ماناى وایه كوردستان به درێژایى ئه‌و ماوه‌یه له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه تێیدایه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى زۆر خراپى ده‌بێت".
به‌پێی یاسا ده‌بوو له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2017 هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه‌ش له‌به‌ر خاتری یه‌كێتی دواخرا به‌و پێیه‌ی پێشتر وه‌ك مه‌رجی پاڵپشتی له ریفراندۆم، دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردبوو به بیانوو.