به‌رپرسێكی نه‌وتی له عێراق ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕازی بووه به فرۆشتنی پشكی كۆمپانیای شێلی به‌ریتانی كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 20%ی كێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قه‌رنه‌ی 1ی نه‌وتی له عێراق، كه به كۆمپانیای "ئیتۆتشۆ"ی ژاپۆنی ده‌فرۆشرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سه‌ر " ئیسحان عه‌بدوله‌جه‌بار" به "رۆیته‌رز"ی ڕاگه‌یاند، كۆمپانیای شێل پشكی خۆی له كێڵكه‌ی ڕۆژئااوای قه‌رنه به كۆمپانیای ئیتۆتشۆ فرۆشتن، ئه‌مه‌یش به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بووه، هه‌مووان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیتۆتشۆ كۆبووینه‌وه و باسمان له وه‌به‌رهێنانی ئه‌و كۆمپانیایه له‌و كێلگه نه‌وتییه كرد.
بڕیاره له كۆتایی حوزه‌یران/یۆنیۆی ئه‌مساڵیش كۆمپانیای شێل وه‌به‌رهێنانی له پرۆژه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنوون بوه‌ستێنێت و ڕاده‌ستی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ی بكاته‌وه، هاوكت ئێسته كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قه‌رنه1 له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیله‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و ڕۆژانه 405 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
كۆمپانیای شێل كۆمپانیایه‌كی ئینگلیزی-هۆڵه‌ندی فره‌ڕه‌گه‌زه و به دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای وزه له جیهان داده‌نرێ و له ساڵی 1907 دامه‌زراوه و باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له لاهای هۆڵه‌ندایه و نووسینگه‌ی ناوه‌ندیشی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه و ئه‌مه‌ریكا پشكی 40%ی سه‌رمایه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پێكهێناوه، ژماره‌ی كارمه‌ندانی به‌گوێره‌ی ئاماری 2015 زیاتر له 94 هه‌زار كه‌س ده‌بێ، كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكه به 264 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌ملێنرێت.