ناونانی منداڵ، یه‌كێكه له به‌هێزترین ناسنامه‌كانی كه پێی ده‌ناسرێت، له هه‌موو وڵاتێكدا به پێی شێوازی په‌روه‌رده و زمانیان، ناوی منداڵه‌كان ده‌گۆڕێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ناوێك هه‌ن كه له دنیادا زۆرترین به‌كارهێنراویان هه‌یه.
له كۆندا، ناوی "محه‌مه‌د" كه ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه، زۆرترین به‌كارهێنراوی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له خێزانێكی گه‌وره‌دا، ده‌كرا خاڵ، مام، كوڕ و برازا هه‌مان ناویان هه‌بێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه ئه‌و ناوه له لیستی یه‌كه‌م لایداوه و چه‌ند ناوێكی تر هاتوونه‌ته پێشی و زۆرترین به‌كارهێنانیان هه‌یه.
له كوردستان چونكه خه‌ڵكی ئێسته حه‌ز ده‌كه‌ن تا پێیان ده‌كرێت ناوی كوردی یان زمانێكی ئه‌وروپی له منداڵه‌كانیان بنێن، ناوی عه‌ره‌بی كه‌می كردووه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه به‌كارهێنانی ناوی "محه‌مه‌د" له كوردستان كه‌م بكات، ئه‌وانیش یه‌كێك بن له به‌ره‌وپێشخه‌رانی ئه‌م ناوانه.
15 ناودارترین ناوی پێشبینكراوی ساڵی 2018، به پێی ماڵپه‌ڕی" essexlive" ئه‌مانه‌ن:
بۆ كوڕان: ئۆلیڤه‌ر، ڕێجی، ڕێوبه‌ن، تیۆ، تیاگۆ، جۆرج، جاك، هاری، نوح، یه‌عقوب، ویلیا‌م، چارلی، هێنری، موحه‌مه‌د و تۆم.
بۆ كچان: ئه‌میلیا، ئیمیلی، ئۆلیڤیا، ئێلا، ئاڤا، میگان، مایا، جێسیكا، ئیزا، ئیزابێل، ئه‌دا، ماتێلدا، ئیڤیلین، ئیمیلین و نوره.
ئه‌مانه‌ش به‌ناوبانگترین ئه‌و ناوانه‌ن، كه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ گونجاون:
ماكس، ئه‌لێكس، چارلی و ئاندی.