سێلڤیا ڤیلینگ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ڵمانیا رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات تاوانێكی گه‌وره‌ی مرۆیییه، چونكه حكوومه‌تی عێراق نه‌ك ته‌نیا رێكاری دژی سیاسه‌تی هه‌رێم گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵكو له دژی خه‌ڵكی كوردستانیش رێوشوێنی زۆر وه‌رگرتووه و جێی قبووڵ نییه.
ڤیلینگ كه هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپایشه، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا ئه‌وه‌یشی گوت كه كرده‌وه‌كانی به‌غدا به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به هیج شێوه‌یه‌ك له پره‌نسیپه مرۆیییه‌كاندا جێی نییه و داوا له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات گوشار بخه‌نه سه‌ر عێراق تا ناچاركردنی به گفتوگۆ و لابردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له كاتی هاتنت بۆ كوردستان له رێی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه‌وه نه‌هاتوویت و توركیات هه‌ڵبژاردووه، بۆچی؟
نامه‌وێ له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی عێراقه‌وه بێمه كوردستان، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته كردوویه‌تی له بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان، كرداری نامرۆیین.
هێرشی سه‌ربازیشی كرده سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌ی ئه‌مه چۆن ده‌خوێننه‌وه؟
كرده‌وه‌كانی عێراق نامرۆیین و پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤن، ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق ئه‌م هه‌موو گه‌مارۆ ئابوورییه نه‌هێڵێت، چونكه ئێسته به سه‌دان حاڵه‌تی نه‌خۆشی له كوردستان هه‌ن بۆ ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌كه‌یشی راسته، دنیا ئێسته پێویستی به كوردستانه و خه‌ڵك ده‌یه‌وێت سه‌ردانی هه‌رێمه‌كه‌تان بكات و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ چاویان دۆخی خه‌ڵك و ئاواره‌كان بێت له كوردستان، به‌ڵام ئه‌وانیش بوون به قوربانی بڕیاره‌كانی به‌غدا و ناتوانن سوود له فڕۆكه‌خانه وه‌رگرن.
پێچه‌وانه‌ی عێراق، حكوومه‌تی كوردستان چه‌ندان جار داوای گفتوگۆی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام به‌غدا مه‌رج داده‌نێت و گفتوگۆ ره‌ت ده‌كاته‌وه، له‌م دۆخه‌دا چاره‌سه‌ر چییه؟
ده‌بێت به‌غدا گفتوگۆ بكات، چونكه به‌دیلی گفتوگۆ هه‌ر گفتوگۆیه، حكوومه‌تی عێراقی خۆی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانه و ده‌بێت بێته سه‌رهێڵ و هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، زه‌وینه‌یه‌كی له‌بار بڕه‌خسێنێت تا چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان بكرێت.
ئه‌ڵمانیا و كوردستان رێككه‌وتنێكیان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كچه رزگاربووانه‌ی كوردانی ئێزیدی له ده‌ستی داعش بۆ ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی ده‌ڵێ داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان كاریگه‌ریی زۆر له ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كچانه هه‌بووه بۆ ئه‌ڵمانیا، زانیاریت هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه؟
وه‌ك گوتم ئه‌و كرداره نامرۆیییه نه‌ك ته‌نیا بۆ كچه‌كان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك نامرۆیییه. به‌ڵام ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق فڕۆكه‌خانه‌كان بكاته‌وه و كاتی من له سنووری توركیاوه هاتم بۆ كوردستان بینینم زۆر پڕۆژه وستاون، چونكه به رێی وشكانی زۆر ئه‌سته‌مه خه‌ڵك بێت بۆ كوردستان، بۆیه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێت ئه‌م گه‌مارۆیه هه‌ڵبگیرێت.
كه‌واته حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا چ رۆڵێك ده‌بینێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا دایناون له‌سه‌ر كوردستان؟
پێویسته حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا فشار بخاته سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بكات گفتوگۆ ده‌ست پێ بكاته‌وه له‌گه‌ل كوردستان. به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق هه‌موو شتێك ره‌ت ده‌كاته‌وه. بۆ نموونه كاتێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ویستی سه‌ردانی عێراق و كوردستان بكات، به‌غدا ره‌تی كرده‌وه سه‌ردانی كوردستان بكات، بۆیه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ره‌تی كرده‌وه بێت بۆ عێراقیش.
ریفراندۆم مافێكی شه‌رعی گه‌لانه و له جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشدا هاتووه، به‌ڵام بۆ ئه‌و مافه بۆ كورد قه‌ده‌غه‌یه؟
به راستی ریفراندۆم مافێكی شه‌رعی و یاسایی و ده‌ستوورییه، كه‌س ناتوانێت ئه‌م مافه له هیچ گه‌لێك وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت عه‌قڵیه‌تێك بێته ئاراوه قبووڵی ئه‌م مافه بكات، چونكه له ئیسپانیا و عێراق له‌م دواییانه‌دا ئه‌م شته رووی دا و لایه‌نی ناوه‌ند قبووڵی ئه‌م مافه ناكات، ئه‌وجا پێوسته ئه‌قڵی لایه‌نی دووه‌م كراوه بێت بۆ ئه‌وه‌ی مافی لایه‌نی یه‌كه‌م به ره‌وا ببینێت.
حه‌شدی شه‌عبی به بڕیارێكی مه‌رجه‌عی شیعه دروست بووه و هێرشی كوردستانیان كرد به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و ئێزیدی و مسوڵمان تیایدا ده‌ژین و سه‌دان هه‌زاره ئاواره بوون و ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر كچان له خورماتوو، ئه‌مه له كوێی مافی مرۆڤدا جێی ده‌بێته‌وه؟
دروستبوونی حه‌شدی شه‌عبی بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه، ناكرێت له ده‌وڵه‌تێكدا به‌ناو خۆی به دیموكراتی و فیدراڵی بناسێنێت، هێزی له‌م جۆره‌ی تیادا دروست بكرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ناكرێت حكوومه‌ت رێ به دروستبوونی ئه‌م جۆره هێزانه بدات.
وشه/ دهۆك- كـاروان باعه‌درێ