به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دانه‌وێڵه و سایلۆی سلێمانی ئاشكرای كرد، هه‌شت ملیار دینار له به‌غداوه به چه‌ك ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی بۆ ساڵی 2017 پێ بدرێ، تا ئێسته‌یش به‌غدا 600 ملیار دیناری جووتیارانی كوردستان قه‌رزاره.
ئه‌مین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دانه‌وێڵه و سایلۆی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٧ له به‌غداوه به ده‌ستمان گه‌یشتووه و به شێوه‌ی له %100 پاره‌كه ده‌درێته جووتیاران، كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی بریتییه له هه‌شت ملیار دینار، بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و جووتیارانه‌ی له ساڵی 2017 پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، بۆ سێ ساڵی ڕابردوو بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا قه‌رزاری جووتیارانی پارێزگای سلێمانییه، بریتییه له 188 ملیار دینار و تا ئێسته‌یش ئه‌و پاره‌یه به ته‌واوی ڕه‌وانه نه‌كراوه.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕی زیاتر له تریلیۆنێك و ٦٠٠ ملیار دیناری بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكرد به تایبه‌ت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه پاره‌ی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و٢٠١٦ یان وه‌رنه‌گرتووه, به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌ر چوار ساڵه‌كه به‌غدا زیاتر له ٦٠٠ ملیار دینار قه‌رزاری جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی