دانیشتووانی
چەند گوندێكی سنووری شارۆكەی ئامێدی بە مەبەستی پاراستنی دارەكانی نێو گۆڕستان بەخاوێنکردنەوە
و كوزاخەكردنی دارەکان دەیانەوێت وێڕای
دەستەبەرکردنی داهات لە فرۆشتنی دارە بڕاوەکان، دارەکان بپاریزن و ببنە هۆی
دووبارە گەشە و نوێکردنەوەی دارەکانیان.
کوزاخە
کردن بریتییە لە قوتکردنەوە یان هەرەسکردنی دار کە هەنگاوێکی گرینگە بۆ بەهیزکردنی
دار. هەندێک جۆری دار ئەگەر ساڵانە کوزاخ نەکرێن ئەوا هیچ بەرێک نادەن. سێو و رەز
لە گرنگترینی ئەو دارانەن کە ساڵانە هەرەس دەکرێن.
لە
ئامێدی دوای قوتکردنەوەی دارەکانی گۆڕستان، دارەبراوەکان دەفرۆشرێن و داهاتەکەشی
بەسەر هەژار و كەمدەرامەت دابەش دەکرێن هاوکات پێداویستییەكانی گۆڕستان و مزگەوتیشی
پێ دەکڕدرێت.
كوڤان
حەجی دانیشتووی گوندی "ملێ مەیدانی" لە شارەدێی شێلادزێی سەر بە
شارۆكەی ئامێدی بە "وشە"ی، راگەیاند بڕینی داری گۆڕستان بۆ ئەوەیە
دارەكان پارێزڕاو بن. هاوکات شڤان محەمەدیش گوتی "هەموومان خزم و کەسی
یەکترین و بەیەکەوە دارەکان کۆ دەکەینەوە و بۆ پێداویستی مزگەوت و شتی تر سوود لە
داهاتەکەی وەردەگرین."
موحسێن
عەبدولرەحمان بەساڵاچوویەکی گوندەکە بە "وشە"ی، راگەیاند ، تەمەنی گۆڕستانی
"ملێ مەیدان" زیاترە لە هەزار ساڵ بەڵام ماوەی 60 ساڵە نێوە نێوە دارەكانی
نێو گۆڕستانی گوند دەبڕن بو ئەوەی جارێكی تر نوێ ببنەوە و تەمەنیان درێژتر بێت.
بە
گشتی نزیکەی هەزار داری گەورە لەنێو گۆڕستانەکە هەن. موشیر محەمەد بە ساڵاچوویەكی
تری گوندەکە گوتی ئەم کارەیان بە ئاگاداری بەرپرسانی ژینگەیە ٢٠ کەس کاری تێدا
دەکەن و دارە بڕاوەکانیش بەمەبەستی فرۆشتن رەوانەی شوێنی تر دەکەن. ئەو هاووڵاتییە
گوتیشی هەر 10 ساڵ جارێك دارەكانی دارستان و نێو گوڕستان پێویستی بە كوزاخ هەیە و
هەر ئەوەش وای کردووە تەمەنیان سەدان ساڵ درێژ بێت.
لە
سنووری شارۆكەی ئامێدی سەرووی 500 گۆڕستان هەن.
وشە/ئامێدی-
نەوزاد هلۆری.