ئاسانترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی قژی چەور

:: AM:11:57:11/01/2018 ‌
زۆر كەس بە شێوەیەكی ئاسایی و سروشتی ڕێژەی چەوری لە قژیان زۆرە، بۆیە یەكێك لە جۆرەكانی قژی ناوی نراوە، قژی چەور، ئەم جۆرەی قژ بەهۆی دەردانی زۆری چەوری ژێر پێست لە ڕێی تاڵەكانی قژەوە، بە تەواوی چەور دەبێ، قژی چەور سیمایەكی ناشرین بە مرۆڤ دەدات، چونكە وا دەردەكەوێ پیس بێ، یان بە پێستەوە دەنووسێ، بۆ ڕزگاربوون لەم گرفتە زۆر ڕێگە هەن، بە وردی لە خوارەوە دەیخەینە ڕوو و بە ئێوەی ئاشنا دەكەین.

یەكەم: شامپۆی وشك بەكاربهێنە، مەبەست لە شامپۆی وشك ئەوەیە ئەو كە بەتاڵ بێت لە زەیت و قژی چەور پاك بكاتەوە. كاتێك باس لە قژی چەور دەكرێت یەكەم ڕێگە بیر لە بەكارهێنانی شامپۆ دەكرێتەوە بۆ رزگاربوون لەو چەورییە، چونكە ئەم شامپۆیانە ڕێگە لە دەردانی چەوری زیادەی پێستی سەر دەگرن.

دووەم: بەكارهێنانی بۆنی قژ، ئەم ڕێگەیەش تا رادەیەك بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی چەوری قژ، بەهۆی بوونی كحولەوە و لە هەمان كاتدا رێگە لە درووست بوونی بۆنی قژ دەگرێت كەبەهۆی چەوری پێستی سەرەوە درووست دەبێت.وە نابێت بەشێوەیەكی بەردەوام بەكاربهێنرێت، چونكە بەكارهێنانی بڕێكی زۆری كحول دەبێتە هۆی وشك بوونی قژ.

سێیەم: بۆدرەی منداڵ یەكێكی تر لەو بەكارهێنەرانەی كە ڕێگە لە چەوربوونی پێستی سەر دەگرێت بەكارهێنانی بۆدرەی منداڵە. كەمێك لە بۆدرەی منداڵ بەسەر قژتان بڕشێنن، دواتر دەست بە شانەكردنی قژتان بكەن، ئەمە بۆ ماوەیەكی زۆر ڕێگە لە چەوربونی قژتان دەگرێ.

چوارەم: مێشكت سەرقاڵ بكە، یەكێك لە هۆكارەكانی دروست بوونی ئارەق یان دەردانی چەوری، زۆر بیر لێ كردنەوەیەتی، بۆ ڕێگە گرتن لەم بیركردنەوەیە و خۆ سەرقاڵ كردن بە شتی تر، وا دەكات چەوری زۆر لە ڕێی قژەوە دەرنەدرێ و لە كۆڵ ئەم گرفتە ببنەوە.

سەرچاوە/ wellnessbin



وشە - ئاوات ئازاد