په‌رله‌مانتارێكى عێراق له‌باره‌ى دواخستنى بودجه عێراق هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر وا بڕوات پێگه‌ى عێراق له‌لاى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى له‌ق ده‌بێت.
حه‌سه‌ن خه‌لاتى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له سه‌ر لیستى حیكمه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ ناڕه‌زایى له دواخستنى بودجه ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ" ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساى بودجه بۆ ساڵى 2018 په‌سه‌ند نه‌كرێت ئه‌وا پێگه‌ى عێراق له‌لاى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى له‌ق ده‌بێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش وه‌به‌رهێنه‌كان هه‌ست به بێ متمانه‌یى ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هێزى عێراق وه‌ك ژینگه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان لاواز بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له حاڵه‌تى په‌سه‌ندنه‌كردنى بودجه‌ى 2018، ده‌بێته دووه‌م جار كه عێراق بێ پرۆژه یاساى بودجه ده‌بێت، جارى یه‌كه‌م له ساڵى 2014 روویدا.
پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق ماوه‌یه‌كى زۆره دواكه‌وتووه، جگه له كورد زۆربه‌ى شاره‌كانى باشووریش تێبینیان له سه‌ر یاساكه هه‌یه، دوێنیش ئه‌ندامێكى تر‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى" بودجه به خواستى عه‌بادى دانراوه".