وه‌زاره‌تى ناوخۆى فڕه‌نسا هه‌وڵى زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌م دامه‌زراوانه ده‌دات كه نوێنه‌رایه‌تى مسوڵمانانى فڕه‌نسایان ده‌كرد، ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نساش ده‌یه‌وێ له‌م پرۆژانه ڕۆڵ ببینێت.
دواى پاشكشه‌ى ئه‌نجوومه‌نى فڕه‌نسى بۆ ئایینى ئیسلام كه له‌لایه‌ن نیكۆلا ساركۆزى دامه‌زرابوو، ئێسته به‌رپرسانى فڕه‌نسا ده‌یانه‌وێ ئه‌و دامه‌زراوانه زیندوو بكه‌نه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تى ئیسلام ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوایین نزیكبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تى فڕه‌نسایه له مسوڵمانه‌كان، دواى دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك كه سێ ساڵى خایاند و دووركهوتنهوهكهش به‌هۆى كرده تیرۆریستیه‌كانى ناو فڕه‌نسا بوو.
ئیمانۆیل ماكرۆن له هه‌فته‌ى رابردوودا داواى له مسوڵمانهكانى فڕه‌نسا كرد دووباره دامه‌زراوه‌كانى خۆیان زیندوو بكه‌نه‌وه. به‌پێى زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كانیش وه‌زاره‌تى ناوخۆى فڕه‌نسا ده‌یه‌وێ له نه‌وه‌ى نوێى مسوڵمانانى فڕه‌نسا نزیك بێته‌وه.
حه‌كیم قورهوى یه‌كێكه له‌و مسوڵمانانه‌ى فڕه‌نسا بایه‌خى پێ ده‌دات، حه‌كیم هه‌ر ئێسته كتێبێكى بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوى " ئیسلام ئاینێكى فڕه‌نسییه". وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رپرسانى فڕه‌نسا ده‌یانه‌وێ بایه‌خ به‌و جۆره كه‌سانه بده‌ن، كه تواناى گونجان و تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى فڕه‌نسى زۆرتره.
ئه‌نجوومه‌نى فڕه‌نسى بۆ ئایینى ئیسلام دامه‌زراوه‌یه‌كه له‌و كاته‌ى نیكۆلا ساركۆزى سه‌رۆكی فڕه‌نسا بوو، بۆ مسوڵمانه‌كان دانراوه، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه ڕۆلى هه‌بوو بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان كه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كانى فڕه‌نسا داگرتبوو.
جێی باسه، له وڵاتی فره‌نسا ئیسلام به دووه‌م ئایین داده‌نرێت و ژماره‌ى موسڵمانان نزیكه‌ى 4 ملیۆن كه‌س ده‌بێت.