کۆشکی سپی هۆشداری دەداتە ئێران

:: PM:02:27:11/01/2018 ‌

 

حکوومەتی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بەندکردنی سەدان خۆپێشاندەر لە ئێران و دۆخی ناهەمواریان لە بەندیخانەکان دەربڕی و وێرای پێدانی هۆشداری بە ئێران داواشی لێ کرد هەر چی زووە ئازادیان بکات.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە هاتووە کۆشکی سپی سپی نیگەرانی گرتنی ئەو هەزاران کەسەیە لە ئێران گیراون و تاوانیان تەنیا ئەوەیە رای خۆیان بە ئازادی دەربڕیوە و دژی حکوومەت دروشمیان داوە.

 

ئەوەی زیاتر بووەتە جێگەی نیگەرانی کۆشکی سپی ئەوەیە ئەو بەندکراوانە دۆخیان نالەبارە و رووبەڕووی ئەشکەنجە و لێدان بوونەتەوە و تەنانەت هەبووە لە ژێر ئەشکەنجەی توند گیانی سپاردووە.

 

بە گوێرەی "رادیۆ فەردا" کۆشکی سپی هۆشداری لەوەی بێدەنگ نابێت و رێبەرانی ئێران بە بەرپرسیاری سەرەکی هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر مافی خەڵک دەزانێت.

 

پێویستە بگوترێت لە ٢٨ی  کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو خۆپێشاندانی نارەزایی لە ئێران دەستی پێ کرد و ١٠ رۆژی یەکەمی ئەو خۆپێشاندانە لە زۆربەی شارەکان بەڕێوەچوو بەڵام دواتر کەمی کرد.  هێشتا لە هەندێک شوێنی ئێران خۆپێشاندان دەکرێت بەڵام لە لایە حکوومەتەوە بە توندی سەرکوت دەکرێت. لە دوو رۆژی رابردوودا لە تاران لە بەردەم زیندانی ئەوین ئەو کەسانە خۆپێشاندانیان کرد کە منداڵ و کەسەکانیان لە گرتووخانە بەهۆی ناارەزایەتییەکان گیراون. ئەوان داوای ئازادکردنی بەندکراوانیان کرد.

هەر دوێنێ جارێکی تر رووبەرووبوونەوە لە نێوان خەڵکی خۆپیشاندە و پۆلیس لە تاران رووی دا.




وشە - سلێمان تاشان