كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، به‌رهه‌مهێنه‌ری زنجیره مۆبایلی گالاكسی دانی پێدا ده‌نێت، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ئامێره نوێیه‌كه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی ڕاستن.
بڕیاره مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار له كۆنگره‌یه‌كی جیهانیدا ڤێرژنی نوێی زنجیره‌ی گالاكسی ئێس نمایشك بكات كه بڕیاره له شاری بارسێلۆنای كه‌ته‌لۆنی ئه‌نجام بدرێ و تێیدا هه‌موو گه‌وره كۆمپانیاكان دوایین به‌رهه‌می خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو.
دوای ئه‌وه‌س سه‌ركه‌وتنانه‌ی گالاكسی S8 به‌ده‌ستی هێنا، كۆمپانیاكه بڕیاری داوه ڤێرژنێكی جیاوازتر له S9 بخاته بازاڕ و له كۆنگره‌ی MWCی بارسێلۆنا دنیای پێ شۆك بكات. كۆنگره‌كه له 26ی شوبات ده‌به‌سترێ.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌م ڤێرژنه‌ی گالاكسیدا، كوالۆم سناپ دراگۆنی 845 له‌خۆ بگرێ به خێرایی 25% زیاتر له گالاكسی S8 به‌ڵام نرخه‌كه‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت.