ئامێرێكی نوێ، توانایی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی خۆیی، دوای ئه‌وه‌ی جله‌كانت ده‌شۆی، بیخه‌یته ناوی به جوانی بۆت ئوتوو بكات.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، خانمێك ده‌رده‌كه‌وێ كه جله‌كانی دوای شۆردن ده‌خاته ناو ئێمه‌ره‌كه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا به ئوتوكراوی هه‌مووی بۆ ده‌هێنێته ده‌ره‌وه.
ڤیدیۆی ئه‌و ئامێره كه به چوار خوله‌ك 20 پارچه جلی قه‌باره جیاواز ئوتو ده‌كات، چه‌ندان ملیۆن ته‌ماشاكه‌ری بۆ هاتووه و به پێی زانیاریی ئاژانسه‌كان، ئه‌گه‌رچی باسی له ماركه‌ی ئامێره‌كه نه‌كردووه، ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه نرخه‌كه‌ی نزیكی هه‌زار دۆلاره.