میلانى عه‌مار كه ئه‌كته‌رێكى فره‌نسیه وێنه‌یه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ شاى مه‌غریب له ئینسته‌گرام بڵاو كرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌دوای خۆی هێنا، ناچاربوو وێنه‌كه‌ی سڕییه‌وه.
ئه‌كته‌رى فڕه‌نسى میلانى عه‌مار وێنه‌یه‌كی له ئینسته‌گرام بڵاو كرده‌وه وه‌ك له وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، وێنه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى شه‌شه‌مى شاى مه‌غریب گرتووه له سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تى" ئێواره خوانێك به هاوده‌مى شا، سوپاس و خۆیشهویستیم، بژى شا".
ئه‌م وێنه‌یه كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكهوتهوه، هه‌ندێك وێنه‌كه‌یان به‌درۆ خسته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى مه‌غریب گوتیان شا له شوێنه گشتییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كچه‌ش لێى نزیك بووه‌ته‌وه و داواى وێنه‌یه‌كى یادگارى لێكردووه.
دواى دروستبوونى كاردانه‌وه‌كه، میلانى وێنه‌كه‌ى خۆى و شاى مه‌غریب له ئینسته‌گرام سڕییه‌وه. محه‌مه‌دى شه‌شه‌م شاى مه‌غریب، یه‌كێكه له‌و به‌رپرسانه‌ى به ساده‌یى ناسراوه، له كاتى سه‌رى ساڵدا چه‌ندان وێنه‌ى بڵاوكرایه‌وه كه له شهقامهكانى پاریس به جلوبه‌رگى گه‌نجانه پیاسه ده‌كات، بۆیه به‌رپرسان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ شاى مه‌غریب بۆ هه‌ر كه‌سێك كارێكى ئاسانه.