حكوومەت روونكردنەوە لەسەر چاكسازی مووچەی خانەنشینان دەدات

:: PM:03:32:11/01/2018 ‌
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراوێك ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكات و تیاییدا روونكردنەوە لەبارەی پرۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی هەرێمی كوردستان دەدات.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە "وشە" كۆپیەكی بڵاو دەكاتەوە تێیدا هاتووە، مەبەست لە ئاماژەدان بە مادەی 37ی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی فیدڕاڵ لە پرۆژەكەدا بۆ دەستنیشانكردنی ئەو پۆست و ناونیشانە وەزیفییە باڵایانەیە كە نادەستوورین و لەهەمانكاتدا یاسای خانەنشینی یەكگرتوو بەسەریاندا جێبەجێ‌ دەكرێت.

لە خاڵێكی تری نووسراوەكەی حكوومەتدا ئاماژە بەوەكراوە كە پێویستە خانەنیشنی خاوەن وەزیفەی باڵاكان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ خاوەن وەزیفەی باڵاكان لە دەسەڵاتەكانی فیدراڵی بەپێی تەمەنی خانەنشینی ساڵانی خزمەتی هاوتا بكرێت.

پرۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی هەرێمی كوردستان دوێنی لەپەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، حاجی كاروان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، هەوڵدەدرێت كە بەزووترین كات پڕۆژەكە پەسەند بكرێت و بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردن.

پەسەند كردنی ئەو پرۆژەیە لە كاتێكدایە كە بە گوێرەی لێدوانی داواكاری گشتیی 500 خانەنشینی نایاسای لە كوردستان هەیە و مووچەكانیان سەرووی پێنج ملیۆن دینار دەبێت.

دەقی نووسراوەكەی حكوومەتی هەرێم بۆ پەرلەمانی كوردستان:
 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم