توێژینەوەیەكی تازە دەریخستووە ئەگەر لە ڕۆژێكدا بۆ جارێك زەڵاتە یان سەوزە و میوە بە ھەموو جۆرەكانییەوە بخۆیت، ئەوا مێشك زۆر چالاك دەكات لە نەخۆشییەكانی مێشك دەتپارێزێت.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
theglobeandmail" دا بڵاو كراووەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی زەڵاتە دەكات و دەڵێت، لە توێژینەوەیەكدا ئاماژەی بە خواردنی زەڵاتە كردووە، كە بەسوودە بۆ بەهێزكردنی مێش و ئەو كەسانەی لانیكەم ژەمێكی خواردنیان سەوزە و میوە یان زەڵاتەیە، مێشك و بیر و ھۆشیان كەمتر ڕوبەرووی كێشە دەبێتەوە. بەراورد بەو كەسانەی، كە ھیچ ژەمێكیان ئەو جۆرە خواردنانەی تێدا نییە.
هەر بۆیە خواردنی زەڵاتە گرنگیەكی خۆی هەیە بۆ جەستە بەگشتی و مێشك بەتایبەتی، هەروەها بەپێی توێژینەك، كە لەلایەن زانكۆیەكی ئەمەریكی ئەنجام دراوە، بۆیان دەركەووتووە، كە ئەو كەسانەی لەناو ژەمە خواردنەكانیاندا زەڵاتە و سەوزە و میوە هەیە یان ئەم پێكهاتانە دەخۆن، مێشكیان 11 ساڵ گەنجترە لە تەمەنی خۆیان.
هەر بۆیە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ڕێنمایی ئەوەمان دەكەن، كە بەھیچ جۆرێك دەستبەرداری خواردنی سەوزە و میوە و زەڵاتە نەبن و بیكەنە ناو ژەمە خواردنەوە، چونكە خانەكانی مێشك بە تەندروستی دەهێڵنەوە و مێشك چالاك دەكەن.