كارگەیەكی غاز داخرا

:: PM:05:20:11/01/2018 ‌
بەهۆی پێشێلكردنی ڕێنوێنییەكانی لیژنەی ئابووری و قایمقامییەتی شێخان، ئەمڕۆ كارگەیەكی داگرتنی بووتڵی غاز داخرا، كە بە یەكێك لە گەورەترین كارگەكانی داگرتنی غاز لە دهۆك ئەژمار دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی كانوونی دووەم، سەردار یەیحا قایمقامی شارۆكەی شێخان بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییەكانی لیژنەی ئابووری و قایمقامییەتی شێخان، كارگەیەكی داگرتنی بووتڵی غاز لە شارۆكەی شێخان داخراوە.

زیاتر گوتی، كارگەكە بە نرخێكی بەرزتر لەوەی بۆی دانراوە غازی فرۆشتووە، بۆیە كارگەكە بۆ ماوەی پێنج رۆژ داخراوە و بڕی یەك ملیون دینار غرامە كراوە بۆ ئەوەی جارێكی تر پابەند بێت.

ئەو كارگەی غازە ناوی كارگەی شێخان بۆ داگرتنی بووتڵی غازە و بە یەكێك لە گەورەترین كارگەكانی داگرتنی غاز لە پارێزگای دهۆك دادەنرێت.

شێخان/ نەوزاد هلۆری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم