لە چین پردێك لە شووشه‌ دروست دەكرێت

:: PM:05:24:11/01/2018 ‌

وڵاتی چین دوای ئەوەی چەندان داهێنانی كردووە لە وڵاتەكەی خۆیدا، ئێستەیش پردێكی دروست كردووە بە شووشە، كە بەدرێژترین پردی شووشەیی دادەنرێت لە دنیادا.

بەپێی ‎هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "cnn" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە پردە شووشەیەكەی وڵاتی چین دەكات و دەڵێت، لە ناوچەی گەشتیاری هۆنگیاگۆ لە شارۆكەی پینگشان لە ویلایەتی هبەی چین درێژترین پردی شووشەیی دروست كراوه.
لیو چیچی‎‎‎ بەڕێوەبەری پڕۆژە‎كە ڕایگەیاند، ‎پردەكە ناو دەنێن "پردی ئاسمانی" و نزیكەی دوو هەزار كەس دەتوانێت بچێتە سەر پردەكە، بەڵام لە جاری یەكمدا تەنیا ڕێگە بە 500 كەس دەدرێت بۆ سەلامەتی گیانی گەشتیاران و ئەو هاوڵاتیانەی، كە سەردانی ئەو شوێنە گەشتیارییە دەكەن.

لەگەڵ ئەوەیشدا لەم هەواڵەدا ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، كە وڵاتی چین پردێكی شووشەیی دروست كرد، درێژییەكەی 488 مەتر‌ و پانییەكەی دوو مەتر و بەرزییەكەیشی 218 مەترە، هەروەها توانای پردەكە بۆ هەڵگرتنی قورسایی ‎بە بەراورد لەگەڵ ستانداردی پردەكانی تری چین سێ هێندە و نیوە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان