پسپۆڕانی بواری خۆراك و پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن بە خواردنی میوەی مانگۆ، چونكە میوەیەكی بەسوودە بۆ جەستە و بەتەندروستی دەهێڵێتەوە و لە چەندان نەخۆشی دەتپارێزێت.
بەپێی هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "
care2" دا بڵاو كراوەتەوە باس لە سوودەكانی میوەی مانگۆ دەكات و بەپێی گوتەی شارەزایانی بواری خۆراك كە دەڵێن، مانگۆ لەگەڵ تامە خۆشەكەی پێكهاتەیەكی بەهێزی هەیە چونكە پێكهاتووە لە ڤیتامینەكان و كانزایەكان، هەروەها لە ئەنزیمێك پێكدێت، كە یارمەتی كەمكردنەوەی خانەكانی شێرپەنجە دەدات لە جەستەدا، چونكە لە دژە ئۆكسانێكی بەهێز پێكدێت.
لەگەڵ ئەوەیشدا بۆ راگرتنی خوێن بەربوون و چالاك كردنی لوولەكانی دەدات و نەهێشتنی بەرزی كۆلسترۆڵی خوێن پێویستە هەفتەی جارێك میوەی مانگۆ بخۆیت، هەروەها رێژەی كالیسیۆم، كە لەناو مانگۆدا هەیە كار دەكات بۆ بەهێزكردنی ئێسك و ددانەكان.
لەگەڵ ئەوەیشدا بۆ پێستێكی جوان و سپی پێویستە ماوەی هەفتە توێكڵی مانگۆ لەسەر دەم و چاوت دابنێ و پسپۆڕەكان ئامۆژگاریمان دەكان كە توێكڵی مانگۆ بەكاربێنین، چونكە یارمەتی راكێشانی پێستی دەموو چاو و بچووككردنەوەی كونیلەكانی پێست دەدات، هەروەها رووناكی و سافی بە پێستی دەموو چاو دەدات و رەنگی پەڵە رەشەكانیش كەم دەكاتەوە.