بەهۆی تەقینەوەی مینەوە سێ‌ منداڵ و پیاوێك گیانیان لەدەست دا

:: PM:05:40:11/01/2018 ‌

بەهۆی دوو تەقینەوەی جیاوازی لە پاشماوەی بۆمبەكان ئەمڕۆ لە  دوو ڕووداوی جیاواز سێ‌ منداڵ و پیاوێكی بە تەمەن گیانیان لە دەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی كانوونی دووەم، ئیقبال محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی شار و شارەدێكانی سلێمانی ڕای گەیاند، لە لایەن پۆلیسی ماوەت ئاگەدار كراینەوە، كە لە گوندی گۆلێ هاووڵاتییەك بەناوی (م. ع ) تەمەن 55 ساڵ مینێكی پێدا تەقیوە و بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

سیروان كەریم خزمێكی نزیك لە قوربانیانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە شارۆكەی شۆڕش بەهۆی یاری منداڵان بە گولە هاوەنێك سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە پێیان ڕاگەیاندین گیانیان لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە زیاتر گوتی، سێ منداڵەكە تەمەنیان لە نێوان 10 ساڵانە بەو هۆیەوە هەرسێكیان گیان لەدەست دەدەن.

بەهۆی پاشماوەی جەنگەكانی عێراق و تەلەبەندی تەقەمەنی بە تایبەتی لە سنووری گەرمیان ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان دەبنە قوربانی مین و تەقەمەنییەكانی سەردەمی ڕژێمی بەعس.



وشە - رامیار جەواد