ترشی سماقی سروشتی یەكێكە لە بەسوودترین مادەكان كە بتوانی سوودی لێ وەربگری بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە و خۆ پاراستن لە چەندان نەخۆشی، كە بەهۆی لاوازی جەستەوە روو دەدات.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
lifetimedaily" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی ترشی سماق دەكات و دەڵێت، لە پێكهاتەی ترشی سماقدا چەندان مادەی بەسوود هەیە، كە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكەن و وا دەكەن جەستە دژایەتی نەخۆشی بكاتەوە، چەند سوودێكی ترشی سماق:
دژە ئۆكسانێكی بەهێز لەخۆ دەگرێت، بەهۆی ئەوەی ئەم ترشە پێكهاتەیەكی بەهێزی هەیە بە دژە ئۆكسان دەتوانین سوودی لێ وەربگرین بۆ دژایەتی كردنی نەخۆشی، هەروەها سماق لە چارەسەركردنی ئەو بەكتریایە و ڤایرۆسانەدا دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت، كە جەستە بێهێز دەكەن و تووشی نەخۆشی دەكەن.
ترشی سماق چارەسەری ئاستی شەكری خوێن دەكات: بەپێی توێژینەوەكان، كە دەركەووتووە ترشی سماق بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی شەكرەبوون لە جۆری دووەم، هەروەها چارەسەرێكی باشە بۆ هاوسەنگكردنی ئاستی شەكر لە خوێندا.