مارسیدس نوێترین ئۆتۆمبێلی ڤانی دروست كرد

:: PM:07:13:11/01/2018 ‌

كۆمپانیای مارسیدس نوێترین ئۆتۆمبێلی ڤانی خستە بازاڕەوە، كە نرخەكەی لە 25 هەزار و 995 دۆلاری ئەمەریكییەوە دەست پێ دەكات، كە ئەم ڤانە بوو بە یەكێك لە باشترین ڤانەكانی ئەم كۆمپانیایە و كڕیارێكی زۆریشی هەیە.

بەپێی هەواڵیك كە لە ماڵپەری "mbvans" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە كۆمپانیاییەك دەكات بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ڤان، كە سەر بە گەورە كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلی مارسیدسە لە ئەڵمانییە و هەستاون بە دروستكردنی نوێترین ئۆتۆمبێلی ڤان و خستوویەتە بازاڕەوە.

لەم بابەتەدا كۆمپانیاكە ئاماژەی بە چەند تایبەتمەندییەكی ئەم ڤانە داوە و ئاماژە بەوە دەكات، كە دەتوانرێت بە ڤانێكی نەهێز ناوببرێت، چونكە تەواوی پێداویستییەكان لەخۆ دەگرێت، هەر لە ناو خۆیدا پاركێكی ئۆتۆمبێلی تێدایە، هەروەها ئەم ئۆتۆمبێلی ڤانە نزیكەی 12 مەتر درێژە.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، نرخی ئەم ئۆتۆمێلە نوێیە، بەپێی تایبەتمەندییەكانی دەگۆڕێت و لە 25 هەزار و 995 دۆلاری ئەمەریكییەوە دەست پێ دەكات، تا دەگاتە 33 هەزار 995 دۆلاری ئەمەریكی، لەناو ئۆتۆمبیلەكەیشدا پێداویستییەكانی جێی نووستن و دانیشتن و تەلەفزیۆن بوونی هەیە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان