بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 14 هەزار داری دارستان و 89 دۆنم زەوی و باخی هاووڵاتییان سووتاوە و ژمارەیەكی زۆر لە كەلوپەلی ڕاو دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی كانوونی دووەم، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماری رووداوەكانی ساڵی رابردووی بڵاو كردەوە و بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ساڵی رابردوو نزیكەی 14 هەزار داری دارستانی سروشتی و 89 دۆنم ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتاوە.
لە بەشێكی ئامارەكان هاتووە، ژمارەی هاووڵاتی گیراو دەخاتەڕوو بەم شێوەییە:
141 ڕاوی باڵندەیی كێوی
نۆ ڕاوی ئاژەڵی كێوی
181 ڕاوی ماسی
44 خەڵوزكردن
146 زیادەڕەوی
79 داربرین
27 ئاگركەوتنەوی (79) ڕووداو
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت كۆی گشتی 627 هاووڵاتی گیراون.
جۆر و ژمارەی ئەو كەلوپەل وكەرەستانەی، كە دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە
چەكی جۆری تاپڕ (49) دانە
فیشەكی تاپڕ (214) دانە
چەكی جۆری A4 یەك دانە
فیشەكی A4 )44) دانە
چەكی جۆری كڵاشنكۆف (16) دانە
فیشەكی كڵاشنكۆف (331) دانە
چەكی جۆری بادی حەوت دانە
چەكی جۆری دەمانچە یەك دانە
فیشەكی دەمانچە (19) دانە
چەكی جۆری ژێر 3 دانە
فیشەكی جۆری ژێر 3 (92) دانـــە
مەغزەن (19) دانە
تۆڕ (439) دانە
قەفەس (73) دانە
دوربین هەشت دانە
لە بارەی ژمارەیی كەلوپەلی گیراو لەكاتی ڕاو لە ئامارەكەی ساڵی 2017 هاتووە:
ماسی بەكیلۆ زیاتر لە (445) ماسی قەبارە جیاواز
ماتۆڕسكیل (33) دانە
وایەر (132) مەتر
لایت بلاجكتۆر (29) دانە
موەلیدە (15) دانە
جیهازی بیرلێدان (86) دانە
پاتری (2) دوو دانە
مەكینەی لەحیم + گاز شەش دانە
ماتۆڕی كارەبایی پێنج دانە
چەكوش سێ دانە
خەڵووز، دەست بەسەراگرتنی (500) فەردە خەڵوزی قەبارە جیاواز تێكدانی (13) سیانزە كورەی خەڵووز
داو (107) دانە
تەورداس (14) دانە
سەوڵ هەشت دانە
كەڵەك دوو دانە
قولاب (91) دانە
بالندەی كیوی كوژراو (81) دانە
باڵندەیی كێوی زیندوو (ئازادكراو)، (272) باڵندەی جۆراوجۆر ئازاد كراوە.
كۆڵە پشت یەك دانە
كیسەی خەو سێ دانە
چەقۆ نۆ دانە
ئۆتۆمبیل (49) ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر
مشار نۆ دانە
كڵاوی باز یەك دانە
مۆبایل هەشت دانە
شەداو (46) دانە
چوپ چوار دانە
بەلەم (12) دانە
كامێرا و موكەبەرە (11) دانە
لەبارەی سووتانی دارستانەكان لە ئامارەكان هاتووە لە ساڵێ 2017 سووتانی دارستانی سروشتی و ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتانی نزیكەی 14 هەزار داری دارستانی سروشتی و (89) دۆنم ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتاوە و سووتانی پوش و پاوان، زیاتر 85 هەزار دۆنم پوش پاوان بووە و برینی زیاتر لە (551) داری سروشتی + (3) گەڵابە دار بووە.
هەرێمی كوردستان ئێستە خاوەنی سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم دارستانی داری سورشتییە ساڵانە بەشێكی زۆری لەو دارستانانە دەكەوێتە ژێر هەڕەشەی بڕینەوە و سووتاندن بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ كە "وشە" پێشتر لە ڕاپۆرتێكی بلاوی كردەوە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2010 خاوەنی پێنج ملیۆن دۆنم دارستان بووە ئێستە خاوەنی سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم داری سروشتییە.
بەهۆی دەستپێكی وەرزی زستانیش بەشێك لەو دارانە لەلایەن دانیشتوانی گوندەكان دەبڕێتەوە و لەناو دەچێتە ئەو دارانەی كە دووچاری بڕینەوە دەبن بەشێكییان تەمەنیان زیاتر لە 40 ساڵ بووە.
مۆفەق عەلی بەرپرسی پاسەوانی داری دارستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ساڵانە ئێمە زستان و هاوین ڕووبەرووی دار بڕەكان دەبینەوە لە وەزری زستان بۆ سووتان و لە وەزری هاوین بۆ خەڵوز دارەكان دەبڕنەوە بۆیە پێویستە كێشەی دار بڕینەوە بە هەڵمەتێ:ی هۆشیارییە نەک ڕێگری لە لایەن پۆلیسەوە.
ئەو ئەفسەرە گوتی، ژمارەی پۆلیسسەكان كەمە ئەگەر بەهاوكاری خەڵك نەبێت ئێمە ناتوانین لە هەموو شوێنێك چاودێری دارستانەكان بكەین و بیان پارێزین لە بڕینەوە.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە بۆ زیاد كردنی سامانی ماسی لە یەكی ئادار تا 21ـی حوزەیران ڕاوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت و هەر كەسێك لەو ماوەییە ڕاو بكات سەرجەم كەلوپەلەكانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و بۆی ناگەڕێتەوە جگە لە زیندانی كردنیش.
هەرێمی كوردستان خاكێكی دەوڵەمەندی هەیە كە دارستانێكی گەورە و بەرفراوان پێك دەهێنێت بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەكان، هەروەها بەهۆی بوونی ژمارەیەك لە ڕووبار و سەرچاوەی ئاو هەیە بەتایبەت بەنداوی دەربەندیخان و دوكان كە سەرچاوەیەكی گرنگی ماسین.