قەیسی یەكێكە لە میوە بەسوودەكان بۆ تەندروستی جەستە، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامینەكان و كانزا بەسوودەكانی تێدایە، ھەروەھا پێكهاتەیەكی بەهێزی هەیە كە جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
food" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی میوەی قەیسی دەكات و دەڵێت، بەپێی ئەو توێژینەوانەی، كە ئەنجام دراوە بۆ میوەی قەیسی دەركەوتووە ئەم میوەیە بەسوودە بۆ تەندروستی جەستە بەگشتی، لێرەدا باس لە چەند سوودێكی میوەی قەیسی دەكەین:
قەیسی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A: یەكێك لە سوودەكانی قەیسی ئەوەیە، كە رێژەیەكی زۆر ڤیتامین A لەخۆ دەگرێت، كە ئەم ڤیتامینەیش هاوكاری جەستەت دەكات لە بەهێزبوونی سیستەمی بەرگی دژ بە چەندان جۆر نەخۆشی جیاواز، جگە لەوەیش ڤیتامین A هاوكاری چاوەكان دەكات بۆ بینیین بەشیوەیەكی باشتر.
قەیسی بە مادەی ڕیشاڵی دەوڵەمەندە: خواردنی قەیسی وشككراو یان سروشتی سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ بەدەست هێنانی مادەی ڕیشاڵی بەسوود، كە ئەم ڕیشاڵییە جەستە چالاك دەكات و بەرگری دژ بە نەخۆشییەكان زیاد دەكات و ناهێڵێت جەستە هەس بە بێتاقەتی بكات.
قەیسی بەسوودە بۆ دڵ: خواردنی قەیسی بەسوودە بۆ دووربوون لە نەخۆشی دڵ، هەروەها ئەم میوەیە كۆلسترۆڵی خراپ لە لوولەكانی خوێندا كەم دەكاتەوە و دەیگۆڕێت بۆ كۆلسترۆڵی باش، كە ئەم كردارە دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی بەگشتی و جەڵتەی دڵ بەتایبەتی.