خانمە پێشکەشکاری ناوداری كورد"سۆزان کەمال"، نوێترین وێنەی لە واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌یتی ئینستگرام بڵاو ده‌كاته‌وه مشتومڕێكی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌هۆی جوانی و سه‌رنج ڕاكێشی له جۆری مكیاژهكهیدا كردوویه‌تی.
سۆزان کەمال لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە ماکیاژ دەبێتە خواس و باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هێندێک لە هەودارانی دەڵێن بەبێ ماکیاژ جوانتره و هەندێکیشیان ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی بەس ماکیاژە.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سۆزان کەمال بە ستایلێکی جیاواز و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوه هەوادارانی باس لەوە دەکەن نەشتەگەری تری بۆ ڕووخساری کردووە و به‌وه‌یش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان كردووەته‌وه، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: "خه‌ریكه ئیتر كه‌س نات ناسێته‌وه".
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تربه‌نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێته‌وه.