كارداشیان خۆی بۆ فێستڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ ده‌كات

ئه‌ستێره‌ و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" وێنه‌یەکی نوێی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، ئاشكرای كردووه‌ به‌ نیازی به‌شداریكردنه‌ له‌ فێستیڤاڵێكی جلی ژێره‌وه‌ی ئافره‌تان.

وێنه‌كەی ئه‌م جاره‌ی كارداشیان له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به ‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ر‌كه‌وتووه‌، و پرسیار له‌ هه‌وادارانی ده‌كات چۆن خۆی ئاماده‌ بكات بۆ فێستیڤاڵی جلی ێره‌وه‌ی ئافره‌تان، ئه‌و داوای یارمه‌تی كردووه‌، كه‌ چ ڕه‌نگێك له‌به‌ر بكات بۆ ئه‌و ڕۆژه‌.

كیم به‌رده‌وام به‌وه‌ ناسراوه‌ خاوه‌نی له‌شێكی ورووژێنه‌ره‌ به‌شێك له‌ هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه‌: "ڕه‌نگه‌ سپییه‌كانی دواهه‌مین جارت جوانتر پێیانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وتی".

كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به‌ كیم كارداشیان، له‌ 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له‌ لۆس ئه‌نجلس، كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ دایك بووه‌، كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه‌، له‌ ساڵی 2000 له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری میوزك "ده‌یمن تۆماس" پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له‌ 2003 له‌ یه‌كتر جیابوونه‌وه‌.

دوای ئه‌و جیابوونه‌وه‌ كیم ڕه‌فتاره‌كانی به‌ ته‌واوی ڕووی له‌ گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه‌ سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕاكێشا، له‌ شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی "ڕه‌ی جه‌ی" دزه‌ی كرد، كه‌ له‌ 2003 دا تۆمار كرابوو، له‌ ساڵی 2006 كیم چووه‌ ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه‌ به‌ ناوی D-A-S-H له‌ كاله‌بۆسه‌س له‌ كالیفۆرنیا.


وشە - محەمەد میران


PM:07:46:11/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 1111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌