لە دوای سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا خانمە پێشكەشكار و ئەستێرەی ناوداری تەلەڤزیۆنی ئەو وڵاتە، ئۆپێرا، بیری لەوە كردووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایه‌تیی ئەمەریكا خۆی بپاڵێوێت. به‌م شێوه‌یه‌ش بێت ئه‌مه‌ریكا له مێژووی خۆیدا دووه‌م ڕه‌شپێست ده‌كات به سه‌رۆكی، جیا له‌وه‌ی ئۆپێرا پێشتر ڕاگه‌یاندكار بووه ئه‌مه‌یش ئه‌زموونێكی نوێ ده‌بێت له جیهانی سه‌ركردایه‌تیدا.
ئۆپرا پێشتر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی "بلۆبمێرگ" گوتی: "سەرباری ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هیچ ئەزموونێكی سیاسیی نەبوو، بەڵام دیسان لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتنی بەدەست هێنا، منی وا لێ‌كرد بیر لەوە بكەمەوە ئەو ناسیاوەتییەی لەناو ئەمەریكادا هەمە، بەكاری بێنم بۆ ئەوەی ببم بە سەرۆكی ئەمەریكا و بچمە ناو كۆشكی سپییەوە، له‌وێشه‌وه خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكه‌م، له‌و ڕیگه‌یه‌وه ئاشتی به جیهاندا بڵاو بكه‌مه‌وه".
ئۆپرا ئێسته تەمەنی 63 ساڵه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی لەكاتی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكادا وێڕای زۆربەی ژنە ئەكتەر و هونەرمەندەكانی وڵاته‌كه پشتیوانی لە هیلەری كلینتن دەكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بیروهزی ئۆپێرایشه‌وه دوور بوو، به‌ڵام ده‌یگوت: "ژن دووژمنیشت بێت هه‌ر پشتی بگره".
هەرچەند پێشتریش چەندان جار بەهۆی ناوبانگەكەی لە ئەمەریكا و جیهان، ڕۆژنامه‌نووسان لێیان پرسیبوو ئاخۆ دەیەوێ ئەو ناوبانگە بەكار بێنێت بۆ مەبەستی سیاسی، بەڵام ئۆپرا لە وەڵامدا بێزاری خۆی لە دنیای سیاسەت راگەیاندبوو، ده‌یگوت: "پێش مردن تاكه شت بیری لێ بكه‌مه‌وه سیاسه‌ته، پێشتر هەمیشە لەبارەی چوونم بۆ ناو دنیای سیاسەتدا پێم وابوو، خۆ لەو دنیایە نەدەم، بەڵام ئێسته بیر لەوە دەكەمەوە، كە بۆچی ئەو كارە نەكەم؟".
له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین ژن‌دا له ساڵی 2017 خانمە پێشكەشكاری ئەمەریكایی بەتوانجه‌وه ڕووی قسەكانی لە سەرۆكی وڵاته‌كه‌ی كرد و گوتی: "ئاشكرایە كە بۆ بوون بە سەرۆك پێویستیمان بە ئەزموونی سیاسی نییە، پێشتر بیرم لەوە دەكردەوە چۆن هیچ ئەزموونێكم نییە و لە ڕووی زانستیشەوە بۆ ئەو پۆستە ناشێم، بەڵام ئێستە بەتەواوەتی بیركردنەوەم گۆڕاوە"، ئه‌م جۆره قسانه‌ی ئۆپرا سه‌ره‌تای هه‌نگاوێكی بچووكن بۆ داهاتوویه‌كی گه‌وره له ناو كۆشكی سپی.
ئۆپرا وینفری كێیه؟
ئۆپرا گایل وینفری لە دایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٤، کەسیایەتی به‌ناوبانگی ئەفه‌ریقی – ئەمه‌ریکییە، ژنە بازرگان و ئەکتەر و پێشکەشکاری پڕۆگرامی تەلەڤزیۆنییە، هاوکات نووسەرە و دانەری چەندان پەرتووکە، ئۆپرا بە پڕۆگرامی تەلەڤزیۆنی "ئۆپرا شۆ" ناسێنرا بە جیهان، پێشتریش لە ماوەی ٨ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٨٦ تا ٢٥ی ئادار ٢٠١١ کاری ئەکتەری فیلمی کردووە، ئه‌و بە یەکێك لە لایەنگرەکانی حزبی دیموکراتی ئەمه‌ریکا دادەنرێت.
ئێسته، ئۆپرا وینفری یەكێكە لە دیارترین كەسایەتییەكان لە جیهاندا و بە شاژنی میدیا ناسراوە.ئەم خانمه زیاتر بە بەرنامەی ئۆپرا ناسراوە، كە بینەرێكی ئێجگار زۆری لەسەرانسەری جیهاندا هەیە و چەندان ئەڵقەی به‌رنامه‌كه‌ی بۆ چەند زمانێك له ناویشیاندا كوردی، وەرگێڕدراوە.
ئۆپرا لە بنەڕەتدا بەناوی كەسایەتییەكی ئاینیی مەسیحییەوە، كە ناوی ئۆرپا بووە ناونراوە ئۆرپا، بەڵام بەهەڵە بووە بە ئۆپرا، بەهۆی توانای باشی لە خوێندنەوەی ئایەتەكانی ئینجیل لە تەمەنی منداڵی‌دا، ئۆپرا ناسناوی "ئامۆژگار و مژدەدەری" لێنراوە و لەو تەمەنەدا زۆرجار نەنكی، بۆ كڵێسەی بردووە.
وینفری له ئه‌سڵدا لە داكیبووی كچە هەرزەكارێكی شـوو نەكردووە، لە تەمەنی 17 ساڵیدا وینفری پێشبڕكێی شاجوانی ڕەشپێستی ویلایەتی تێنیسی بردووەتەوە، لە تەمەنی منداڵـیدا خێزانی وینفری هێندە هەژار بوونه بەشێوەیەك كە ئۆپرا لە قوتابخانە بەهۆی لەبەركردنی جلەوبەرگی دروستكراو لە تەلیسـی پەتاتە، گاڵتە و سووكایەتییان پێكردووە، ئه‌وەیش ئه‌و قه‌سه‌یه‌یه، كه ئۆپێرا به‌رده‌وم ده‌ڵێت "ده‌نگی گاڵته‌ی هاوڕیكانم قه‌د بیر ناچێت".
پشكنینی DNA دەریخستووە، كە ئۆپرا تەنیا لەسەدا هەشتی، ئەمەریكیه‌كی ئۆریجناڵە، لە تەمەنی 14 ساڵیدا منداڵێكی بووە، بەڵام بە شیرەخۆرەیی مردووە، به‌م هۆیه‌شه‌وه به بچووكترین ده‌ستدرێژیكه‌ری جیهان تا ماوه‌یه‌ك ناوی ڕۆیشت، لە ساڵی 1986 لە میانەی ئەڵقەیەكی بەرنامە بەناوبانگەكەی كە تایبەت بوو بە باسكردنی توندوتیژی سێكـسی، بە ئاشكرا باسی لەوە كرد كە بە منداڵی بەدەستی خزمە نێرینەكان و هاوڕێكانی دایكییەوە، ڕووبەڕووی توندوتیژیــی سێكسی بووەتەوە، له دوای ئه‌و قسانه‌ی ته‌واوی جیهان به شێوه‌یه‌كی گه‌وره سه‌یری ئۆپێرایان ده‌كرد.
لە كاتێكدا تەمەنی تەنیا 19 ساڵ بووە، لە كەناڵی تەلەڤزیۆنی WTVF لە شاری ناشڤیل لە ویلایەتی تێنیسی بووە بە پێشكەشكاری هەواڵ، بەوەیش بووەتە گەنجترین و یەكەم ژنی ئەمەریكی ئەفەریقی، كە ئەو پۆستەی لەو كەناڵەدا گرتووەته دەست.
ئۆپرا تا ئێسته بە دەنگ بەشداری لە چەند فیلم كارتۆنێكدا كردووە، له ساته‌وه‌ختی بوونی به ڕۆژنامه‌نووس تا ئه‌م ساته دیمانەی لەگەڵ ژمارەیەكی ئێجگار زۆر كەسایەتیی ناوداردا ئەنجام داوە لەوانە: "مایكڵ جاكسۆن"، كە دیمانەكەی بووەتە چوارەم پڕبینەرترین بەرنامە لە مێژووی تەلەڤزیۆنی له ئەمەریكادا، 36 ملیۆن كەس بینیوویەتی.
نەنكی ڕۆڵێكی ئێجگار كاریگەریی هەبووە لە ڕێنوێنیكردن و متمانە بەخۆكردن و پێگەیشتنی ئەم خانمه‌دا، بەهۆی ڕۆڵبینینی لە فیلمی (The Color Purple)، ئەم خانمه بۆ خەڵاتی "ئۆسكار"ی باشترین ژنە ئەكتەری یاریدەر، چه‌ندان جار كاندید كراوە.
ئۆپرا، یەكەم خانمه ملیاردێری ڕەشپێسـتە و دەوڵەمەندترین ژنی ڕەشپێستی ئەفەریقی ئەمەریكییە، تا ئێسته چەند جارێك ناوی لە لیسـتی كاریگەرترین ژنانی جیهاندا هاتووە، ساڵی 2013 ئەم ژنە مەدالیای سەرۆكایەتیی بۆ ئازادی لـەلایەن باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا پێبەخشرا، /ئەم خەڵاتە بەرزترین شەرەفی مەدەنییە لەو وڵاتەدا/.
ئۆپرا وینفری، یه‌كه‌مین ڕه‌شپێسته خه‌ڵاتی "گۆڵدن گڵۆب" به ده‌ست بهێنێت، له 75 مین خولی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی (golden globe) كه له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلوس ساز كرا ڕاگه‌یه‌ندكار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی (ئۆپرا وینفری) خه‌ڵاتی (سیسیل بی دیمیل)ی فه‌خری به‌ده‌ست هێنا.
به‌مەیش ئۆپرا بووه یه‌كه‌م ئافره‌تی ڕه‌شپێست، كه ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ست بهێنێت، دوای ئه‌و هه‌موو كار و چالاكییانه‌ی، كه به درێژایی مێژوو له ڕێگای به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كه‌یه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌دا له هه‌موو بواره جیاوازه‌كاندا، توانی ببێت به هۆكارێك بۆ پێگه‌یاندن و زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی مافی ئافره‌ت له وڵاته.
سەرەتای درەوشانەوەی ئەستێرەی ناو و ناوبانگی ئۆپرا دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی ١٩ ساڵی کە وەك پەیامنێر لە یەكێک لە ڕادیۆكانی ئەمه‌ریکا دەست بە کارکردن دەکات، بەهۆی توانا و عەشقی بۆ خوێندن و زانین لە پاڵ کارکردن دەست بە خوێندنی زانکۆ لە ویلایەتی تینیسی دەکات، بەهۆی زیرەكی و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە زانکۆ‌دا کاری ئۆپرا لە پەیامنێرییەوە دەگوازرێتەوە بۆ پێشکەشکردنی بەرنامە، به‌مه‌یش ڕاگەیاندن ژیانی ئۆپرا لە کچێکی هەژارەوە دەکات بە یه‌كێك له خانمه دەوڵەمەنده‌كانی جیهان.
ڕاگەیاندن ژیانی ئۆپرا لە کچێکی هەژارەوە دەکات بە شاژن ئەویش بە دەست پێکردنی بەرنامەی (Oprah show) کە بەرنامەیەکی گفتوگۆییه و لە ١١٢ وڵاتی جیاوازەوە کەسانی پسپۆڕ دەبنە میوانی بەرنامەکەی ئۆپرا، هەفتانە ٣٠ ملیۆن هاووڵاتی ئەمه‌ریکی بینەری بەرنامەکەی دەبن.
ئۆپرا لە بەرنامەکەیدا تیشك دەخاتە سەر بابەتە کۆمەڵایەتی، دەروونی، هونەری و ڕۆشنبیرییەکان لەگەڵ بابەتەکانی تایبەت بە جلوبەرگ، خۆراك و ڕێنوێنی تەندروستی، بەشێکی تری بەرنامەی باسکردن بووە لە جیاوازی ژیان و دنیایی خێزانە دەوڵەمەند و هەژارەکانی ئەمه‌ریکا، باسکردن و خستنەڕووی کێشەکانی کۆمەڵگای ئەمەریکی بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، شێوازی پێشکەشکردنی بەرنامەکەی و گفتوگۆکان وا دەکەن بۆ ماوەی چارەکە سەدەیەك یەکێك بێت لە باشترین و پڕبینەرترین بەرنامەکان، لێرەوە ناوی ئۆپرا بۆ هەمیشەیی لە ڕاگەیاندندا دەمێنێتەوە.
ئۆپرا لە ٢٥ی ئاداری ساڵی ٢٠٠٨ بە ئامادەبوونی (ئەریسا فرانکلین، توم کروز، ستیفی وندر، بیونسی، توم هامکس، ماریا سرایفر) بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە کۆتای بە بەرنامی "ئۆپرا شۆ" هێنا.
ئۆپرا بەهۆی کارەکانییەوە ژنێکی دەوڵەمەند و کاریگەری جیهانە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا سامانی ئۆپرا یەك ملیار دۆلار بووەو بەوەیش ڕیزبەندی ژمارەی٤٢٧ ی لە نێو ٤٧٦ ملیاردێری جیهاندا هەبووە، بەپێی ریزبەندێكی گۆڤاری فوربس لە ساڵی ٢٠٠٥ دا ئۆپرا ڕیزبەندی ژمارە ٧ ی لە ناو ٢٠ کەسایەتی ژن‌دا هەبووە، کە پێگەیەکی دیاری ئابووریان هەیە، هەر بە پێی ڕیزبەندی گۆڤارەکە لە هەمان ساڵدا ڕیزبەندی دووەمی لەنێو ١٠٠ ژنی کاریگەری جیهاندا هەبووە.
ئۆپێرا ده‌بێت خاوه‌نی چیتر بێت؟
جگه له‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه باسمان كرد ئۆپێرا به نهێنی تا ئێسته پشتڕاستی نه‌كردووەته‌وه به‌ڵام سه‌رچاوه هه‌واڵه نهێنییه‌كانی ئه‌مەریكا چه‌ندان جار ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه خاوه‌نی (ئۆپێرا "
وێبگەڕ"). ئۆپێرا وێبگه‌ڕ، یەکێکە لە وێبگەڕە ناسراوەکان، کە پەرەی پێ دەدرێت لەلایەن نەرمەواڵەی ئۆپێرا (Opera Software)، کە ئەم نەرمەواڵەیە نزیکەی ٢٧٠ میلیۆن بەکارھێنەرە، ھەروەھا نەرمەواڵەی ئۆپێرا بە پڕۆگرامە داڕێژەری (++C) داڕێژراوە، ئەم نەرمەواڵەیە بە ٥١ زمانیش ئیش ده‌كات.
دەنگۆیه یان بانگه‌شه‌یه، ئۆپرا وینفری خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا دەپاڵێوێت؟
به شێوه‌یه‌كی چڕ ماوه‌ی ساڵێكه هه‌ر جاره‌و چه‌ند مانگێك ئه‌م پرسه ده‌ورووژێنرێت و به شێوه‌یه‌كی كراوه ده‌هێڵرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مەریكا، بانگەشەی ئەوە دەکرێت پێشکەشکاری بەناوبانگی ئەمەریکی، ئۆپرا ونفری خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی وڵاته‌کەی ئاماده ده‌كات، کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەڕێوە بچێت.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی "سی ئێن ئێن" کە تێیدا پشتی بە کەسانی دەورووبەری ئۆپرا ونفری بەستووە، ئاماژە بەوە کراوە ئەو بە ڕژدی بیر لە بەشداریکردن لە رکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەکاتەوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوەیش کراوە، ونفری لەلایەن دەورووبەریشییەوە فشاری لێ دەکرێت بۆ ئەوەی بەشداریی لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردندا بکات، ئه‌وان جگه له‌و شتانه پێگه‌یه‌كی فه‌رمیان له‌ژێر درووشمی "ئۆپرا خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئامادە دەکات"، كردووەته‌وه.
سی ئێن ئێن لە هەواڵەکەیدا باسی لەوەیش کردووە پارتی دیموکراتەکان، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا کاندیدەکانیان دیاریی بکەن، هێشتا هیچ یەکێک لە بەربژێرەکانیان دەستنیشان نەکردووە، لە دیارترین ئەو ڕەخنانەی لە ئۆپرا وینفری دەگیرێت ئەوەیە، کە ئەزموونی سیاسیی نییە.
ئایا ئۆپێرا خۆشه‌ویستى هه‌یه؟
ئۆپرا وینفری له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توویته‌ر ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه ھۆكاری شوونه‌كردنی چییه؟.
ئۆپرا گوتی، له دوای 31 ساڵ له بوونی پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ "ستیدمان گراھام" سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكی، ھاوسه‌رگیری نه‌كردووه، له‌باره‌ی ھۆكاری ھاوسه‌رگیری نه‌كردنی به خۆشه‌ویسته‌كه، ده‌یه‌وێت به ھه‌موو مانایه‌كه‌وه ببێت به ھاوسه‌رێكی باش بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، بۆیه ئه‌ویش له توانایدا نییه و نایه‌وێت خۆی تووشی ئه‌م دۆخه بكات.
هه‌ندێك له كه‌سه نزیكه‌كانى ئۆپێرا ده‌ڵێن به‌هۆى ئه‌وه شووى نه‌كرد چونكه ماوه‌یه‌ك تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بوو. ئه‌و ده‌یگووت: "ئه‌گه‌ر هاوسه‌ر گیرى بكه‌م سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌كه‌م ده‌ڕوات بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شوو نه‌كه‌م مردم ده‌یبه‌خشم به هه ژاران ئه‌مه‌ش دڵخۆشم ده‌كات و له جیهانى تر دا ئاسووده ده‌بم".