خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمای میسڕی (یوسرا)، توانى دواى سێ‌مانگ له بڵاو كردنه‌وه‌ى نوێترین گۆرانى به‌ناونیشانى (سێ خوله‌ك)، ڕیكۆردێكى نوێ تۆمار بكات بۆ نوێترین به‌رهه‌مى كه مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردوو بڵاوى كرده‌وه.
ئه‌م گۆرانییه‌ى یوسرا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى لاو "ئه‌بو" گووتوویه‌تى، ئه‌مه‌ش بۆیه‌كه‌م جاره یوسرا به‌م شێوه‌یه ده‌نگ ناسكه ده‌ربكه‌وێت و گۆرانى بڵێت.
هه‌رچه‌نده له كاتى سناریۆى كلیپه‌كه هونه‌رمه‌ندى ناودارانى میسڕى زۆر به‌شدارییان كردووه به‌ڵام بینه‌رى ئه‌و گۆرانییه 89 هه‌زارى تێپه‌ڕاندووه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته ڤیدیۆیەکی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه تایدا له‌ناو كافتریایه‌ك له میسڕ سه‌ماى ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كرێكارانه‌ى له‌و شوێنه كاریان ده‌كرد و دڵیانى خۆش كرد.
هه‌وادارانى بۆیان نووسی ئه‌وكات : "كارێكى گه‌وره و مرۆڤ دۆستیت نواندووه، تۆ هونه‌رمه‌ندى ڕاسته‌قینه‌ى".
یوسرا خانمە ئەکتەرێکی بەناوبانگی میسرییە و ساڵانێکی زۆرە کاری نواندن دەکات و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەدایکبووی ساڵی 1955، بەشداری لە زۆر فیلم و درامای بەناوبانگی عەرەبیدا کردووە و ڕۆڵی سەرەکی بینیووە.