پسپۆڕانی به‌ڕیتانى بواری گرنگیدان به قژ، سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ى ئه‌م خانه‌واده‌یه بۆچى هه‌موویان خاوه‌نى قژێكی درێژ و پڕ و ته‌ندرووستن و به‌رده‌وام قژیشیان له درێژژ بووندایه.
ده‌ركه‌وتووه ئه‌م خانه‌واده‌یه، زه‌یتی سروشتی به‌كار ده‌هێنن بۆ قژیان ئه‌وانیش زهیتهكانى: "زه‌یتی ڕۆزماری، زه‌عته‌ر، باده‌م و گوێزی هیندی"، ئه‌م زه‌یتانه به‌یه‌كه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و ده‌یده له قژیان و بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ سه‌عات پێوه‌ی ده‌هێڵنه‌وه و دواتر ده‌یشۆن، بۆیه قژیان به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌گۆڕێ و پڕتر ده‌بێت و بریقه‌ی زیاد ده‌كات.
قژ یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی جوانی و شیكی بەتایبەت لای ئافرەتاندا، لە هەموو مرۆڤێك قژ سوڕێكی تایبەت بەخۆی هەیە كە بریتییە لە قۆناغی گەشەكردن كە ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر دەچێتە قۆناغی پووكانەوە كە ماوەی سێ تا چوار مانگ دەخایەنێت، ئینجا دەوەرێت، ئەمە پڕۆسەیەكی سرووشتییە و كێشەیەكی ئەوتۆی نییە له هه‌ركه‌سێكدا هه‌بێت.
ھەموو ڕووبەری پێستی سەر لە دەوروبەری 500 سەنتیمەتر دووجادا دایە، کە ئەبێتە نزیکەی 200 تاڵە موو لە ھەر سەنتیمەترێکدا، بە یەکەی ژماردنی قژەسەر ئەڵێن گڕافت، ھەر گڕافتێک لە چەندین تاڵە قژ پێکھاتووە کە ڕیشەکەیان بە یەکەوە پێوەندیان ھەیە.