خانمە پێشکەشکاری ناوداری كورد"سۆزان کەمال"، نوێترین وێنە په‌یامی لە واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌یتی ئینستگرام بڵاو ده‌كاته‌وه،مشتومڕێكی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌هۆی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه و هێرشانه‌ی بۆسه‌ر ڕاگه‌یاندكاران كردوویه‌تی.
سۆزان کەمال لە نوێترین دەرکەوتنیدا، به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر له جاران ده‌ركه‌وتووه و نووسیوویه‌تی: "ڕاستیەك دەڵم و راستگۆ دەبم لەگەڵتان، سەرەتا قسە لەسەر پیشەكەی خۆم دەكەم وگلەیش دەكەم، پێشكەشكار واتا گەیاندنی پەیام لە جێیەكەوە بۆ جێیەكی تر و بۆ بینەر، دەڵێن پێشكەش كار خزمەت دەكا، لەگەڵ ئەمە نیم، كام لە ئێمە توانیومانە گیرفانی هەژارێك بەبەرنامەكانمان پڕ بكەین؟، لە پارە كام لە ئێمە بە بەرناماكانمان نەخۆشێكمان چارە كردووە، هەندێك پڕۆگرام تەنیا زانیاریت دەدەنێ، هەندێكی ترتەنیا بە گۆرانی دڵ كەمێك خۆش دەكات، زۆر شتی تر هەیە كە بمەوێت بیڵێم، بەڵام مۆڵەتی ئەوەم نییە، شتێك لەسەر خۆم دەڵێم، كە لەماوەی دوو ساڵ تەنیا سێ مانگ كارم كرد، هۆكاریش زۆرن بۆ وەستانم لە كاركردن، تەنیا ئەوەندە دەڵێم من هۆكار نیم، ئەوەی گلەیییە لە خۆمی دەكەم ئەوەیە لەو ماوەیە ئەوەندەی وێنەم بڵاو كردەوە ئەوەندە كارم نەبوو".
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سۆزان کەمال بە ستایلێکی جیاواز و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوه هەوادارانی باس لەوە دەکەن نەشتەگەری تری بۆ ڕووخساری کردووە و خۆی وه‌ك و كه‌ژێ هاوتا لێ كردووه به‌وه‌یش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان كردووەته‌وه، به‌هۆی ئه‌و قسانه‌ی.
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تربه‌نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێته‌وه.