ئه‌ستێره و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" وێنه‌یەکی خۆی ومنداڵه‌كانى و هاوسه‌ره ملیۆنێره‌كه‌ى بۆیه‌كه‌م جار بڵاو ده‌كاته‌وه، لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، به‌مەیش ده‌نگدانه‌وه‌ى میدیایى زۆر به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت.
وێنه‌كەی ئه‌مجاره‌ی كارداشیان له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ر‌كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ئه‌میش یه‌كه‌م جاره كیم به‌م شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت چونكه ئه‌و پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، كه نایه‌وێت خێزانه‌كه‌ى تێكه‌ڵى كاره‌كانى بكات.
كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به كیم كارداشیان، له 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له لۆس ئه‌نجلس، كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه، له ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری میوزك "ده‌یمن تۆماس" پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له 2003 له یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دوای ئه‌و جیابوونه‌وه كیم ڕه‌فتاره‌كانی به ته‌واوی ڕووی له گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕ‌اكێشا، له شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی "ڕه‌ی جه‌ی" دزه‌ی كرد، كه له 2003 دا تۆمار كرابوو، له ساڵی 2006 كیم چووه ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه به ناوی D-A-S-H له كاله‌بۆسه‌س له كالیفۆرنیا.