سه‌میره سه‌عید له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی سه‌رده‌می منداڵی بڵاو كرده‌وه بۆیه‌كه‌م جار.
سه‌میره سه‌عید له ساڵی 1958 له شاری ڕیباتی مه‌غریب له دایك بووه، له ساڵی 1967دا له به‌رنامه‌ی به‌هره‌داران به سه‌رپه‌رشتیی ئاوازدانه‌ر عه‌بدولنه‌بی جیڕاڕی گۆرانیی گوتووه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا گۆرانییه‌كی تۆمار كردووه و به‌دوایدا به‌رده‌وام بووه له گۆرانیگوتن.
یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له ساڵی 1970 دا به‌ناوی "لیقا" بڵاو كردووه‌ته‌وه، بڕوانامه‌ی زانكۆیی له كۆلیژی ئاداب - به‌شی زمانی فڕه‌نسایی وه‌رگرتووه، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
له ساڵی 1978دا چووه‌ته میسڕ و له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ره ناوداره‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی میسڕ، كاری كردووه وه‌ك: "محه‌مه‌د ئه‌لمه‌وجی، به‌لیغ حه‌مدی، محه‌مه‌د سوڵتان". پاشان له هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كاندا به‌رده‌وام بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانیی نوێ و تا ئێسته‌یش به یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی ده‌ناسرێته‌وه، گۆرانی به زمانی كوردیش گوتووه، كاره‌كانی له كوردستان له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگی كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ڕێوه ده‌چوون.