سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌ك لیستیی و یه‌كگوتاریی كورد و هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان گرنگه و ده‌بێت درووست بێت، بۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، چونكه په‌رته‌وازه بوونمان له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به داهاتووى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد له به‌غدا.
ئاری عه‌بدوڵاتیف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕایگه‌یاندووه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه و هه‌موو لایه‌ك خه‌ریكی هاوپه‌یمانێتیی و خۆئاماده‌كردنن، ئه‌وه‌ی به‌لای فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه گرنگه، یه‌ك لیستیی و یه‌كگوتاریی كورد و هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانه بۆ به‌شداریی له‌و پڕۆسه‌یه.
ئارى زیاتر ڕوونیكردۆته‌وه: "ئامانجیش له‌م هه‌ڵوێسته، چاره‌نووسی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و هه‌ژموونی به‌غدا و ئه‌نتی كورد، له چوارچێوه‌ی عێراقدا".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، حزبه‌كه‌یان وه‌ك هێزێكی ئیسلامی و پارێزگار له مافه یاسایی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووریی و مرۆییه‌كانی گه‌لی كوردستان له باشوور ده‌كه‌ن، و ئه‌ركیه‌تی به هه‌موو لایه‌كی ڕابگه‌یه‌نێت كه زیاتر له هاوپه‌یمانییه‌كی كوردیی له‌م پرۆسه‌یه‌دا، زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به ماف و ئه‌جێندای سیاسیی كورد و پێویسته كۆی حزب و لایه‌نه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك لیست به‌شداریی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا، بزووتنه‌وه یان بایكۆتی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كات، یان هه‌ڵبژارده‌ی تری ده‌بێت كه دواجار به فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه هۆشیاریی ده‌داته هه‌موو لایه‌ك، كه كورد دوو لیستیی و زیاتر هه‌ڵناگرێت و له‌م قۆناغه ناسه‌قامگیر و دژواره‌دا، ئه‌ركی ئه‌خلاقییه هه‌مووان به یه‌ك لیستی نیشتیمانی به‌شداریی بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی بڕوایان وانییه، له ده‌رئه‌نجامی پڕۆسه‌كه باشتر هه‌ست ده‌كه‌ن و ئه‌وكاتیش په‌شیمانیی دادمان نادات و ده‌ڕۆینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی له‌ده‌ستدانی قورسایی كورد له ته‌رازووی هێزی عێراقدا.
حكوومەتی عێراق وادەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی لە مانگی ئایاری ئەمساڵ دیاری كردووە، بەڵام تا ئێستە لە پەرلەمانی عێراق فراكسیۆنەكان بۆچوونی جیاوازیان لەو بارەوە هەیە و لەسەری نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و پرسەكەیش بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، هه‌ڵبژاردنه‌كه به شێوه‌ى لیستی نیمچه كراوه ده‌بێت، واتا ده‌نگده‌ر بۆی هه‌یه ده‌نگ به لیست و كاندیده‌كه بدات.