ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری وڵاتى تورکیا، لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دوا پێشھاتەکانی سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پۆتین ئەنجام دا و پێش ئهنجامدانى كۆنگرەی سوچی ڕێكهوتن لهسهر چهند بابهتێكى ههستیارى دۆخى ناوخۆیى ئێستهى سووریا.
بەپێی زانیارییهكان، ههردوو سهرۆكى وڵاتىانى توركیا و ڕووسیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دوا پێشھاتەکانی سووریایان به ووردى کرووه.
ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا جەختی لەسەر ڕاگرتنی دەستبەجێی ھێرشەکانی ڕژێمی ئەسەد بۆ سەر ئیدلب و غوتەی ڕۆژھەڵات کردەوە بەمەبەستی سەرکەوتنی کۆنگرەی گەلانی سووریا لە سۆچی و کۆبوونەوەکانی ئاستانا.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان و پوتین جگە لە پڕۆژەکانی وێستگەی ناوەکی ئاککویو و تەوژمی تورک، تاوتوێی کاری ھاوبەش لە بواری وزەش کراوه. ھەردوولا پێداگری خۆیان دووپاتکردووهتهوه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە گشت بوارەکاندا.
ھاوکات ئەردۆغان و پوتین ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی ئاست باڵای تورکیا و ڕووسیا و کۆنگرەی سۆچی کرد.
هەرچەندە هەر سێ وڵاتی ئێران و توركیا و رووسیا لە كۆنگرەی سوچی ئامادە دەبن، كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا بۆ ئایندەی سووریا دەبەسترێت، بەڵام تێڕوانینی ئەم سێ وڵاتە لە یەكتر جیاوازە، چونكە توركیا پاڵپشتی هەندێك لایەنی ئۆپۆزسیۆن دەكات، كەچی رووسیا و ئێران پاڵپشتی رژێمی ئەسەد دەكەن.