وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه كۆپیه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئاگاداری سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان ده‌كاته‌وه كه خولی دووه‌می پڕۆژه‌ی (HOPES) بۆ وه‌رگرتنی (proposal) ده‌ست پێده‌كات، بۆیه داوا له سه‌رجه‌م زانكۆكان ده‌كات پڕۆپۆزه‌ڵه‌كانیان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه له ماوه‌ی دیاریكراودا پێشكه‌ش بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رجه‌م زانكۆكانیش ئاگادار ده‌كات، كه مێژووى 20 ى شوباتى داهاتوو، دوایین واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی پرۆپۆزه‌ڵه‌كان.
پڕۆژه‌ی (HOPES) له لایه‌ن ڕێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی، و ئه‌نجومه‌نی كولتووری بڕیتانی، و ڕێكخراوی كامپس فرانس له فڕه‌نسا و نوفیك جێبه‌جێ ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه بۆ به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی ده‌سپێشخه‌ریی داهێنانه له ئامێره‌كانی خوێندن و پڕۆژه كورت خایه‌نه‌كان.
پڕۆژه‌كه بۆ پاڵپشتی ئاواره‌كانی سوریا و خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ته له وڵاته خانه‌خوێیه‌كانی وه‌ك: "میسڕ، هه‌رێمی كوردستان، ئوردن، لبنان، توركیا و سووریا"، له لایه‌ن دامه‌زراوه ناوخۆیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی پڕۆپۆزه‌ڵه‌كان ئه‌م وێبسایته‌ی خواره‌وه ئاماژه پێكردووه.
www.hopes-madad.org