به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12 ى كانوونى دووه‌م، ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی لاوازى ده‌ریاى سپى ده‌بێ، له هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان هه‌رو و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ شوێن بۆ نیمچه ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 21 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی شه‌موو 13ى كانوونى دووه‌م، به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی لاوازى ده‌ریاى سپى ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور جیا جیا له هه‌ندێك شوێن، له دهۆكیش ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.