كه‌مێك پێش ئێسته له ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق له شارۆچكه‌ى سلۆپى وڵاتى توركیا، پاسێك وه‌رگه‌ڕا و له ئه‌نجامدا 9 هاوڵاتى ده‌ست به‌جێ گیانیان له ده‌ستدا و 28 ى دیكه بریندار ده‌بن.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و هاوڵاتیان په‌نابه‌رانه و خه‌ڵكى شاره‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق و مووسڵن، له توركیاوه ڕه‌وانه‌ى عێراق كراونه‌ته‌وه، كاروانى په‌نابه‌ره‌كان 10 پاس بووه و یه‌كێكیان له ناوچه‌ى سلۆپى وه‌رگه‌ڕاوه، به‌پێى زانیارییه‌كانمان 9 هاوڵاتى په‌نابه‌ر ده‌ست به‌جێ گیانیان له ده‌ستداوه و 28 ى دیكه له ئه‌نجامى ئه‌و ڕووداوه بریندار بوونه".
له لایه‌كى تره‌وه ئاژانسی فه‌رمى "ئه‌نادۆڵۆ"ی توركیا ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكه‌وه له شارۆكه‌ی سلۆپی، نۆ هاوڵاتی عیراقی گیانیان له ده‌ستدا و 28 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێى دوايین زانیارى پاسه‌که تابلۆی ژمارەکەی بیانییە و لە نێوان وڵاتى عێراق و تورکیا دا سەرنشینی گواستووەتەوە و دوای 20 کیلۆمەتر لە دەرچوونی لە سلۆپییەوە بەرە و ده‌روازى ئیبراهیم خەلیل، وەرگەڕاوە، هۆكاره‌كه‌شى بۆ خه‌وتنى شۆفێره‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.